شارپرێس:
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌فه‌رمی پاداشتێكی دابینكردوه بۆ هه‌ركه‌سێكه كه بتوانێت كه‌لێنی ئه‌منی له‌نێو مۆبایلی ئایفۆن بدۆزێته‌وه.
دابینكردنی ملیۆنێك دۆلار بۆ دۆزێنه‌وه‌ی كه‌لێنی ئه‌منی ئایفۆن گه‌وره‌ترین پاداشتی كۆمپانیای ئه‌پڵه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی مۆبایلی ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیارانه‌ی پێشتر ده‌نگۆی هاككردنی مۆبایله‌كانیان بڵاوببوه‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ پاداشتی ملیۆن دۆلاره‌كه ته‌نیا ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی كه كه‌لێنی ئایفۆن ده‌دۆزێته‌وه له‌حاڵه‌تی به‌كارنه‌هێنانی مۆبایله‌كه له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه.
پێشتر ئه‌پڵ خه‌ڵاتێكی هاوشێوه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌لێنی ئایفۆن ته‌رخانكردبوو، به‌ڵام به‌های خه‌ڵاته‌كه ته‌نیا 200 هه‌زار دۆلار بوو.
ڕ . ج