سەرۆكی مافیاكانی عێراق بڕە پارەیەكی زۆری وەك بەرتیل داوەتە بەرپرسان

عیراق

10/08/2019‌ 1259 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: میدیاكان
ئامادەكردن‌و وەرگێڕان: لوقمان حاجی قادر

پێگەی سومەرییە نیوز بڵاویكردەوە
عەلائەدین عەلوانی وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی لە زۆرینەی‌ وڵاتان دیكەی‌ ڕۆهەڵات ناوەڕاست كەمتر پارە بۆ كەرتی تەندروستی خەرج دەكات.

ناوبراو راشیگەیاند، لە نەوەدەكانەوە، پاشكشەیەكی بەرچاوی كەرتی تەندروستی لە عێراقدا بەدیدەكرێت و ئاڵێنگاری گەورە لەبەردەم ئەو كەرتەدان لەڕووی خۆپارێزی و چارەسەرەوە. 

هەروەها رایگەیاند، عێراقی ئەمڕۆ لە بەردەم گرفتێكی گەورەدایە، كە گرنگیدانی لە پێشینەی بۆ ئەم كەرتە نییە لە وڵاتدا.

عەلوان باسی لەوەش كرد، كە عێراق بڕی 150 یان 155 دۆلاری ساڵانە بۆ تەندروستی هەر تاكێك خەرج دەكات، ئەمەش لە زۆرینەی‌ دەوڵەتان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتانی دەوروبەر كەمترە.

ناوبراو جەختیكردەوە، پێش كۆتایی ئەم ساڵ، كۆمپانیا ئەڵمانی و توركییەكان بەڵێنی ئەوەیان داوە نەخۆشخانەكان ساز و ئامادە دەبن بۆ خزمەتكردن هاووڵاتییان، واش بڕیارە چەند نەخۆشخانەیەك تازە لەم ساڵدا لە عێراقدا بكرێنەوە (4 نەخۆشخانە لە بەسڕە و زیقاڕ و نەجەف و كەربەلا)، هەر نەخۆشخانەیەكیش بەشی چارەسەری شێرپەنجە‌ لەخۆ دەگرێت.

كەناڵی حوڕە بڵاویكردەوە
بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، "حاجی حەمزە شمری" گەورەترین "سەركردەی مافیاكانی قوماركردن" بێت لە عێراقدا، كە ڕۆژانە ناوبراو گوژمە پارەی ملیۆنێك دۆلاری بۆ لایەنە خاوەن هەژموونەكان ناردووە،‌ تا بیپارێزن و لە ڕووی یاساییەوە ڕاوەدووی نەنێن.

هەر بەپێی راپۆرتەكان، شمری ناوچەیەكی زیندووی لە ناوەڕاستی بەغدا بەڕێوەبردووە، كە 10 هۆڵی قورماركردن و تیاترۆخانەی شەوانەی یاساغی لەخۆگرتووە.

لەو بارەوە فایەق شێخ عەلی پەرلەمانتاری عێراق وای بۆ دەچێت، كەسایەتی ئەمنی و سیاسی لەگەڵ شمری تێوەگلاون، بەو مەبەستەی بیپارێزن و تەنگەتاو نەكرێت.

ڕۆژی 2 شەممەی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەنجامدانی كردەیەكی ئەمنییان ڕاگەیاند، كە بوەتە هۆی دەستگیركردنی كەسێك بە ناوی "حەمزە شمری" ئەو هێزانە‌ شمرییان بە سەرۆكی مافیاكانی هۆڵەكانی قوماركردن و ڕۆلێت و لەشفرۆشی و كڕین و فرۆشتنی ژنان و ماددە هۆشبەرەكان وەسف كردووە.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند، دەستگیركراوەكانیان ڕادەستی دەزگا ئەمنییەكان كردووە، تاوەكو لێكۆڵینەوەیان لێبكرێت و بدرێنە دادگا.

هەروەها تارق حەربی شارەزای بورای یاساش وتی: لێكۆڵینەوە لە شمری بەردەوامە و هیچ شتێكی فەرمیش لە بارەی ئەو لێكۆڵینەوانەوە ئاشكرا نەكراوە.

واڵەكەی شمری لەسەر فەیسبوك وێنەی‌ زۆرێك لە بەرپرسە باڵاكانی سیاسی و ئاینی و سەركردەی میلیشیاكان و ئەندام پەرلەمانەكانی تێدایە،‌ وەك قەیس غەزعەلی فەرماندە عەسائبی ئەهلی هەق، حەنان فەتلاوی سەرۆك و پەرلەمانتاری پێشوو "بزووتنەوە ئیرادە"،‌ كە ئێستا ڕاوێژكاری عادل عەبدولمەهدییە، عەبدولحوسێن عەبتانی وەزیری وەرزش و لاوانی پێشوو.

پێگەی ئیندیپێندێنتی عرەەبی بڵاویكردەوە
مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە وتارێكیدا، كە لە ڕۆژنامەی "یۆ ئیس ئەی تودەی" ئەمریكیدا بڵاویكردوەتەوە‌ ڕایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا هەڵمەتێكی فشاری بێ وێنەی دژ بە سەركردەكانی ئێران دەستپێكردووە، ئەمەش لەبەر دوو هۆ: یەكەم، بێبەشكردنی ئێران لەو پارانەی بەكاریان دێنێت لە چالاكییەكانی بۆ نانەوەی پشێوی و ناسەقامگیری لە ناوچەكەدا، دووەم، ناچاركردنی عەلی خامەنەئی موڕشیدی باڵای شۆرشی ئێرانی بە دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بەڕێككەوتنێكی هەمیشەیی سەراپاگیر. 

بە گوێرەی قسەكانی پۆمپیۆ، وا چاوەڕوان دەكرێت ڕێككەوتنە تازەكە 4 دۆسییە لەخۆ بگرێت، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێرانی، پەرەپێدانی موشەكە بالیستییەكان، پشتیوانی ئێران لەتیرۆر، دەستگیركردنی هاووڵاتییە ئیرانییەكان بە نایاسایی.

پۆمپیۆ راشیگەیاند، بە هۆی فشارەكانی ئەمریكاوە، هاوپەیمانەكانی ئێران لە جاران لاوازترن، هەر خۆشیان دەڵێن ئێران وەك جاران ناتوانێت پارەداریان كات و ئەوانیش سیاسەتی سكهەڵگوشین پەیڕەو دەكەن. بودجەی سەربازی ئێرانیش بۆ ساڵی 2019 بە ڕێژەی 28% دابەزیووە بۆ وەزارەتی بەرگری و لە 17% دابەزیووە بۆ پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی.

پێگەی بەغداد ئەلیوم بڵاویكردەوە
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژۆنامەوانیدا ڕەتیكردووە لەچاو پارێزگاكانی دیكەی عێراق، مامەڵەیەكی تایبەتی لەگەڵ هەرێمی كوردستان كردبێت. 

ئەو وتیشی: هەموو پارێزگان عێراق وەك یەكن و جیاوازییەكیان نییە.

عەبدولمەهد ئەو‌ەشی وت : لێپرسینەوە و لێپێچینەوە لە هەرێمی كوردستان لەسەر داهاتەكان نەوت، بەوە نابێت موچەی فەرمانبەرەكانیان ببڕین، ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیل ڕۆژانەمان ڕادەست نەكات، ئێمەش ئەو بڕە پارەیە لە موچە فەرمانبەران ببڕین.

سەبارەت بە حەشدی شەعبیش عەبدولمەهدی وتی:‌ ئەو فەرمانە دیوانییە جێبەجێدەكەن، كە دەریانكردووە بە هەڵوەشاندنەوە حەشد و ڕێكخستنەوەیان لەناو ڕیزەكان سوپای عێراقیدا. 

ناوبراو وتیشی: ڕێوشێنەكان جێبەجێكردن ئەم فرمانەمان دەستپێكردووە و ئەوەش ڕەتكردووە هیچ فشارێكیان لەسەر بێت.

هاوكات فالح فەیازی سەرۆكی دەستە حەشد شەعبی لە نامەیەكدا كە لە 8 خاڵ پێكهاتووە و ئاراستەی‌ فەرماندە گشت هێزە چەكدارەكان كردووەو رایگەیاندووە، كە ئەو پەیكەرهەی لەگەڵ فرمان دیوان ئەنجومەنی وەزیراندا گونجاوە تەواو كراوە، ئێستاش حكومەت دەتوانی هێزەكانی حەشدی شەعبی بخاتەسەر ئەو دەزگایەی مەبەستیەتی.