شارپرێس:
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیدی خۆی بۆ دوو پۆستی باڵای هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاكرده‌وه، بڕیاریشه دوای جه‌ژن ناوی كاندیده‌كان بداته سه‌رۆكی هه‌رێم وسه‌رۆكی حكومه‌ت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست شارپرێس كه‌وتوون، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كلابوه‌وه له دیاریكردنی مسته‌فا سه‌ید قادر، وه‌ك كاندیدی بزوتنه‌وه‌كه بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌ید قادر، ناوی محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ناوێكی به‌هێزبوو، كه ناوبراو له‌وپێناوه‌دا ده‌ستی له خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كێشایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رچه‌نده محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم له‌پێناو كاندیدبوونی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی له‌خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن كێشایه‌وه، به‌ڵام مسته‌فا سه‌ید قادر كاندیدی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌یه، بۆیه سه‌ره‌نجام جڤاتی نیشتمانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم په‌سه‌ند ناكات، ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن.
له‌باره‌ی پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری چاكسازی سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، گۆڕان له‌سه‌ر كاندیدكردنی جه‌لال جه‌وهه‌ر یه‌كلابوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بێت، هه‌فته‌ی داهاتوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناوی ئه‌و دوو كاندیده پێشكه‌شی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات.
ڕ . ج