فیلیپ كۆتینیۆ بەخواستن دەچێتە بایەرن میونیخ

وەرزش

19/08/2019‌ 315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بایەرن مینشن یاریزانی ناوەڕاستی بارسەلۆنای ئیسپانی بۆ ماوەی ساڵێك بەخواستن كڕی‌و ئەگەری گرێبەستكردنی تەواویش لەساڵی داهاتوو لەبەردەمی كراوەیە.

ئیدارەی یانەی بارسەلۆنا دەڵێت: یانە ئەڵمانیەكە بڕی ٧.٧٨ ملۆن یۆرۆ دەدات بە خواستنی یاریزانە بەرازیلییە ٢٧ ساڵەكە و لە ئەگەری كڕینی یاریزانەكە لەلایەن یانەی بەرامبەر بە بڕی ١٢٠ ملۆن یۆرۆ.

بایەرن دەبێت موچەكەی كۆتینیۆش بدات لە ماوی خواستنەكەدا.

یاریزانی ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، بۆ من گۆرانكاری چاڵنجێكی نوێ لە وڵاتێكی جیاواز و یەكێك لە باشترینەكانی ئەوروپا.

وتیشی: من هیوایەكی زۆرم هەیە لەمەدا و ئامانجی گەورەم هەیە، وەك یانە نوێیەكەم، و دڵنیام دەتوانیم ئەنجامی بدەم لەگەڵ هاو تیمە نوێیەكانم.

هەروەها ڕاهێنەری بایەرن میونخ كارڵ هێنز رومێنیگ وتی: ئێمە بۆماویەكە سەرنجی تواناكانی كۆتینیۆمان داوە و زۆر دڵخۆشین كە ئەم بۆندەمان ئەنجام دا. وتیشی

سوپاسی یانەی بارسەلۆنا دەكەین كە ڕەزامەندیان لەسەر ئەم بۆندە دەربڕی . وهاتنی فیلیپ ڕیزەكانمان بەهێز دەكات بەهۆی ئەو بەهرە و تەكنیكەی كە هەیەتی لە كاتی یاریكردن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل