شارپرێس:
گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی ئه‌لیسا وازهێنانی خۆی له گۆرانی وتن ڕاگه‌یاند، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش دواین ئه‌لبومی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌لیسا له‌تویته‌ری خۆی به‌هه‌واڵێك گوێ‌گران و هه‌وادارانی توشی شۆككرد و ڕایگه‌یاند، به‌مزووانه ئه‌لبومه نوێیه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه، كه ده‌بێته دواین ئه‌لبوومی ئه‌و له ژیانی هونه‌ریدا.
ئه‌لیسا ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد، له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی واز له گۆرانی وتن ده‌هێنێت.
ڕ . ج