شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌و ئۆفه‌ره خه‌یاڵییه‌ی ڕه‌تكرده‌وه، كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی بۆ كڕینی نه‌یمار داسێلڤا پێشكه‌شی یانه پاریسییه‌كه‌ی كردبوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی لیكیپ-ی فه‌ره‌نسی، ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ كڕینی نه‌یمار هه‌ریه‌كه له به‌یڵ، خامیس ڕۆدریگێز و كه‌یلور ناڤاس بداته پاریس سانجێرمان.
ڕۆژنامه‌كه ده‌شڵێت، به‌ده‌ر له‌و سێ یاریزانه ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه 100 ملیۆن یۆرۆش بداته پاریس سانجێرمان.
ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌و ئۆفه‌ره گه‌وره‌یه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی بۆ كڕینی نه‌یمار ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
ڕ . ج