بەرشەلۆنە هەڕەشە لە دیمبلی دەكات

وەرزش

24/08/2019‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیریك ئەبیدالی فەرەنسی‌و سكرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە، قسەی لەگەڵ  موسی سیسوكۆی بەرێوەبەری كارەكانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانە كەتەلۆنییەكە كردووە.

بەپێی رادیۆ "كتالونیا" قسەكردنەكە لەسەر پێكانە یەك لەدوای یەكەكانی عوسمان دیمبلی بووە، لەو بارەشەوە ئەبیدال هۆشداری داوەتە سیسوكۆ.

هەر بەپێی رادیۆكە، هۆشدارییەكە بۆ ئەوە بووە، كە دەبێت لەمەولا عوسمان دیمبلی پابەندی بەرنامەكانی یانەی بەرشەلۆنە بێت، بۆ ئەوەی ئەوەندە تووشی پێكان نەبێت.

عوسمان دیمبلی دوو وەرزە پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە كردووە، ئەو یاریزانە ئەوەندەی تووشی پێكان بووە، ئەوەندە یاری بۆ یانە كەتەلۆنییەكە نەكردووە، بۆیە یانەی بەرشەلۆنە لەوە نیگەرانە.

هەروەها لەو كۆبوونەوەیە، ئەبیدال باسی لەو نیگەرانییانە كردووەو جەختیكردووەتەوە، ئەگەر لەداهاتوو دیمبلی پابەندی بەرنامەكانی یانەی بەرشەلۆنە نەبێت، ئەوە هەڵوێستی تریان دەبێت.

هـ ـ ح