شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 2012، داوای لە 17 حیزبی كوردی لە سوریا كرد سەردانی هەولێر بكەن لە پێناو یەكخستنی شۆرشی رۆژئاوای كوردستان لە بەرژەوەندی خۆی.
ئەو حیزبانە لە رێگەیاندا بۆ هەولێر ترازان لەحیزبەكەی مستەفا جومعەدا روویداوە كاتێك گەیشتوونەتە هەولێر بوونە 18 حیزب، لەسەرجەم ئەو حیزبانەدا مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی (ENKS) ی دروست كرد.
بەهۆی ئەوەی هەندێك لە حیزبەكان ملكەچی سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان نەبوون، بارزانی پەنای بۆ دروست كردنی چەترێكی سیاسی نوێ برد لە ژێر ناوی یەكێتی سیاسی و ئەم حیزبانەی لە خۆ گرت (حزبی ئازادی بەهەردوو باڵی مستەفا جومعە و مستەفا ئوسو، حیزبی یەكێتی فۆاد علیكۆ، پارتی عبد الحكیم بەشار) و لە ساڵی 2015 ەوە ئەم چوار حیزبە لە ژێر باڵی پارتی دیموكراتی كوردستانی – سوریا (PDK-S) دا كۆبوونەوە.
دوای تێپەڕینی چەند رۆژێك، 14 حیزبی كۆی ئەو هەژدە حیزبەی مەسعود بارزانی دایمەزاند، چوونە نێو پەیكەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی و لەو ئەنجوومەنەكەدا كەسی تێدا نەمایەوە جگە لە چوار حیزب نەبێت و تا ئێستا زاراوەی ENKS بەشێوەیەكی فەرمی بۆ حیزبەكان بەكار دەهێنێت.
رووی راستەقینەی ئەو چوار حیزبە
ئەو چوار حیزبەی لەئەنجوومەنی كوردیدا ماونەتەوە پەیوەندییان لەگەڵ حكومەتی توركیا و دەزگای میتدا هەیە بەقەدەر ئەوەی پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە هەیە، چونكە پەیوەندییەكەیان ئەنجامێكی سروشتییە و رەنگدانەوەی سیاسەتەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانە بەرانبەر توركیا، لەهەمان كاتدا دەزگای میت تەنیا بە گرێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حیزبانەدا ناوەستێت لە چوارچێوەی زانینی پارتی دیموكراتدا، بەڵكو پەیوەندییەكە چوارچێوەی پارتی تێدەپەڕێنێت.
ئەو حیزبە سیاسییانەی بەرهەمی سیاسەتەكانی پارتی چوونە نێو چوارچێوەی بەرهەلستكارانی سوریا لە ئەستەمبوڵ و بوونە هێزێكی هەواڵگری توركیا و حكومەتی دادوگەشەپێدان، لەبەر ئەوە بۆ هەموو كۆبوونەوەكانی ئەستەمبوڵ بانگ دەكرێن لەگەڵ بەرهەڵستكارانی تری سوریادا، هەموو مەبەستەكەش بریتییە لە داڕنینی شۆرشی رۆژئاوا لە خاوەنە راستەقینەكانی و خستنە ژێر ركێفی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، بۆیە هەر لەسەرەتاوە ئەو چوار حیزبە چوونە خزمەتی هەواڵگری توركیا و چوونە نێو هەموو ئەو پلانانەی بۆ لێدانی شۆرشی رۆژئاوا دادەنرێت.
سەرەتاكانی ئەو كۆبوونەوانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 لە شاری ئورفە، كاتێك ئاسایشی كۆبانی یەكێك لە ئامادەبووانی ئەو كۆبوونەوەیەی دەستگیر كرد بەناوی عەلائەدین حمام ئەحمەد، كە چەندین بەڵگەنامەی پێ بووەو ئەوەی ئاشكرا بووە بەوەی هەواڵگری توركیا بەهاوكاری لەگەڵ ئەو حیزبانەو هەندێك لایەنی تر گروپی چەكدار لە كۆبانی و عفرین و دەوروبەری حەلەب دروست بكەن، بەمەبەستی هێرش كردنە سەر رۆژئاواو داگیركردنی.
پلاندانانەكانیان بۆ هێرش كردن هاوكات بووە لەگەڵ هێرشە دڕندانەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر كۆبانی لەكۆتایی ساڵی 2014، لەو كاتەدا والی ئەستەمبول واسب شاهین داوای لە فواد علیكۆ كردووە ئامادە بێت بەرانبەری و هەواڵی ئەوەی پێداوە كۆبانی لە ماوەیەكی كورتتدا كۆبانی دەكەوێن و پێویستە ئامادەبن بەرەو ئەو شارە بجوڵێن لە پێناو گەرانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ شارەكە، هەر بەراستیش دوای چەند رۆژێك فۆاد علیكۆ رۆیشتووە بۆ كۆبانی و لەسەر سنوور لێدوانی داوە وتویەتی: چوار هەزار پێشمەرگە ئامادەن بۆ چوونە نێو كۆبانی.
لەكەس شاراوە نییە، كە چۆن فواد علیكۆ و حیزبەكەی، لەسەر هەمان رێرەو لەگەڵ دەوڵەتی توركیا و بەكرێگیراوەكانی بەشدار بوون لەهێرشی توركیا بۆ سەر عفرین بەمەبەستی داگیركردن، لەگەڵ ئەو رۆلە ناپاكییەی بە ئاشكرا بینییان لەداگیركردنی عەفرین و پاساو هێنانەوە بۆ ئابڕوچوون و كۆمەڵكوژییەكانی دەوڵەتی توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە عفرین.
دوای داگیركردنی شارەكەش، رژێمی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری دەستپێشخەری كرد لە دروست كردنی ئیدارەیەكی ناوخۆیی بەكرێگیراوی سەر بەهەواڵگری توركیا لەعفرین، و فۆاد علیكۆ ماوەیەكی كەم لەم ئیدارەیە مایەوە و نەیانتوانی بەكرێگیراوێكی كورد لەنێو خۆیاندا قبووڵ بكەن و دووریان خستەوە و ئێستاش هەر لەژێر سێبەری میتی توركیدا ماوەتەوە.
كۆبوونەوەكان لەگەڵ میت و بەڵگەنامە سەلمێنراوەكان
لای هەمووان ئاشكرایە ئەوان تا ئێستاش هەڵسوكەوت لەگەڵ هەواڵگری توركیادا دەكەن، هەندێك لە بەڵگەنامەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن هەمان ئەو گروپانە لەگەڵ میتدا بەشدارن لە پلانی داگیركردنی فراوانتر بۆ سەرجەم ناوچەكانی باكوورو رۆژهەلاتی توركیا، واتە ناوچەی رۆژئاوا بە تەواوەتی، ئەو بەڵگەنامانەی لەم دواییەدا دەستخراون ئەوە رووندەكەنەوە، ئەم گروپانە چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ هەواڵگری توركیادا كردووە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا و ئەوان یەكێكن لە بنەماكانی پلانی داگیركاری ئەردۆغان و هەواڵگرییەكەی و لە ئەگەری هەر هێرشێكدا لەلایەن توركیا ئەمانە كاری بە وەكالەت ئەنجام دەدەن.
لەقۆناغێكدا، كە سەرجەم سیاسەتەكانی توركیا بەرانبەر رۆژئاوا شكستیهێناوە، هێشتا هۆكاری زۆر هەن بۆ ئەوەی ژمارەیەك ناپاك و بەكرێگیراوی كورد هەڵسوكەوت لەگەڵ توركیا بكەن و خزمەتیان پێشكەش بكەن، یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكان بریتییە لەوەی ئەوانەی بەناوی كوردەوە خۆیان دەناسێنن و خۆیان بە نوێنەری ئەوان دەزانن، سەر بەهەواڵگری توركیان و مووچەیان لێ وەردەگرن، لە بەڵگەنامەكاندا ئەوە ئاشكرا بووە دەوڵەتی توركیا خانوو، باڵەخانەی داوە بە فواد علیكۆ ، ئیبراهیم برۆ، عبد الحكیم بەشار، كامیران حاجو لە ئەزمیرو ئەستەمبوڵ، لە بەرانبەردا پێویستە ئەوان بەشدار بن لە پلانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ داگیركردنی رۆژئاوا.
سەرچاوە: ANF NEWS
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا