هێزە تایبەتەكانی روسیا سەركێشی لەرووبەرووبونەوەی سوپای توركیا دەكەن

جیهان

28/08/2019‌ 2638 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس..
بەو ناونیشانەی سەرەوە، ئەنتۆن چاپلین لە گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی نووسیوە دەربارەی پرۆسەی سوپای سوریا بۆ گەڕانەوەی ئیدلب و ناچاركردنی هەمووان بۆ ئەوەی مكوڕبوونی دیمەشق لە رزگاركردنی ئیدلبدا بە رەوا ببینن.

بەپێی راپۆرتەكە، سوپای سوریا وردە وردە لە سنووری توركیا نزیكدەبێتەوە، كە لەو رێگەیەوە یارمەتی دەیان هەزار چەكدار دەدرێت، لە هەمان كاتدا روسیا بەردەوامە لە پاڵپشتی كردنی سوپای سوریا، فرۆكەكانی لە ئاسمان و یەكەكانی لەزەمین كار دەكەن. 

لەهەمان كاتدا مۆسكۆ داوا لە ئەنقەرە دەكات هێزەكانی بكێشێتەوەو لە پاڵپشتی كردنی گروپە تیرۆریستییەكان بوەستێت، ئەردۆغانیش لای خۆیەوە و لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەل پۆتین نیگەرانی خۆی لە هەڵسوكەوتەكانی هێزەكانی ئەسەد دەبڕیوە.

لەو بارەیەوە، مامۆستای پەیمانگەی لێكۆلینەوەی رۆژهەلاتی سەر بەئەكادیمیای زانستە روسیەكان، میخائیل روشین دەڵێت: هێرشەكانی سوپای سوریا بۆ ناوچەی خان شیخون ئەڵقەیەكی گرنگە لە رزگاركردنی پارێزگای ئیدلب، بەڵام نابێت لە قەبارەی زیاتری خۆی پێ بدرێت، ئەوەی زانراوە چەكدارە گەمارۆدراوەكان خان شیخون یان بەجێهێشتووە، زۆربەی بۆچوونەكانیش بۆ ئەوە دەچن لە ژێر دەستی توركیاوە روویدابێت، لەم چوارچێوەیەدا، روونە كە ئاستەمە چارەسەری كێشەی ئیدلب بكرێت بە شێوەیەكی پراكتیكی بەبێ دانوستانی نێوان پۆتین و ئەردۆغان.

هەوڵەكانی سوپای سوریا بۆ جێپێكردنەوەی پێی خۆی لە ئیدلب ئەوە دەردەخات دەیەوێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خۆی دەربخات و لە داهاتووشدا لەسەر هەموو ئەوانەی لەو وڵاتە ململانێ دەكەن ئەم پرۆسەیە بە ڕەوا ببینن.

ئەو دەشڵێت: ئەوان تا ئێستا بەربەست لەبەردەم دیدارو دانوستانەكان دەربارەی چارەسەری سیاسی لە سوریا دادەنێن، دەكرێت دیداری پۆتین لەگەڵ ئەدرۆغان لەم بارەیەوە رێچكەیەكی پۆزتیڤ بەدەست بهێنێت، جگە لە چارەسەر كردنی كێشەكان لەگەڵ توركیا و كشانەوەی وردە ودرەی سوپای توركیا لە ناوچە سنوریەكانی سوریا؛ بە پاڵپشتی روسیا.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا