چین بەهۆی هێڵی غازی قەزوێنەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا تێكنادات

جیهان

30/08/2019‌ 742 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، راپۆرتێك لە گۆڤاری (ئۆراسیا ئیكسپرت) بڵاوكراوەتەوە، كە دەقی چاوپێكەوتنێكە لەگەڵ توێژەر لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشنتۆن (رەئوف محمدوف)، دەربارەی پرۆژەی بۆری غای تێپەڕ بوو بەناو قەزوێندا، كە جێگای نیكەرانی مۆسكۆ و تارانە.

بەپێی راپۆرتەكە، یەكێك لە پرۆژەكانی وزە، كە گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت لە ناوەڕاستی ئاسیا بۆ ساڵی 2019، ئەگەری دروستكردنی هێڵی بۆری غازە لە رێگەی قەزوێنەوە. 

واژووكردنی رێككەوتنەكە دۆخێكی یاسایی داوەتە دەریای قەزوێن بۆ بەشێكی نوێی تر لە پەرەپێدانی پرۆژەكە، كە لە ئابی 2019 دا حكومەتی توركمانستان رایگەیاند، كۆمپانیا ئەوروپی و چینییەكان ئامادەبن پارەی پرۆژەكە دابین بكەن.

محمدوف دەڵێت: بەشداری كردنی چین لە پرۆژەی تێپەڕبوو بە دەریای قەزوێندا، لە سەر ئاستی دەوڵەت یان كۆمپانیای حكومی، دەبێتە جێگای نیگەرانی تاران و مۆسكۆ، چونكە ئەو دوو وڵاتە دژی جێبەجیكردنی پرۆژەكەن.

لەمونتەدای ئابووری قەزوێندا، كە لە تروكمانستان گرێدرا، نوێنەری فەرمی كۆمپانیای غازی نیشتمانی ئێرانی بە ئاشكرا دژی جێبەجیكردنی پرۆژەكە وەستایەوە، لە هەمان مونتەدادا، سەرۆك وەزیرانی روسیا دیمیتری مدفدیف بە پێویستی زانی هەماهەنگی دەربارەی ئەو پرۆژەیە بكرێت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا، واتە لەگەل وڵاتانی دەریای قەزوێن.

بەپێی راپۆرتەكە ئەگەر چین مكوڕبوو لە جێبەجیكردنی پرۆژەكە، چۆن كاریگەری دەكاتە سەر پەیوەندیەكانی لەگەڵ روسیا؟ كە تا كاتێكی نزیك، روسیا و ئێرن بە داهاتیان لەسەر ناردنی نەوت بوو بۆ چین، بەلای روسیاوە (بە شێوەیەكی گشتی بۆ سەرجەم سەرچاوەی نەوت و غاز)، بازاڕی رۆژهەلاتی ئاسیا، و بە تایبەتی چین كاری لە پێشینە بوو. لەم دیدگایەوە، شكستهێنانی پەیوەندی لەگەڵ چین لە بەرژەوەندی روسیادا نییە. لە هەمان كاتدا، شت و مەكە گرنگەكان زیاتر باوەڕ پێكراون لەلایەن خودی چینەوە.

لەبەر ئەوە، پەكین پەیوەندییەكانی لەگەڵ روسیا تێكنادات بەهۆی ئەو پرۆژەیەوە و كەناڵەكانی هەژمونی خۆی ناقۆزێتەوە.

ئەو چاودێرە باسی لەوەش كردووە، كە ئەمەمان لە جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین بینی، چەكین بە وریایەوە وەڵامی رسومەكانی ئەم دوایەی گومركی ئەمریكای دایەوە؛ كە لەلایەن واشنتۆنەوە خرایە سەر ئەو نەوت و غازەی هەناردەی چین دەكران.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا