فەرمی.. میسی لەدەرەوەی پێكهاتەی بەرشەلۆنەیە بۆ یارییەكەی بەرانبەر ئۆساسۆنا

وەرزش

31/08/2019‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەپێكهاتەی یانە كەتەلۆنییەكە بۆ یاری بەرانبەر ئۆساسۆنا نییە، كە لەچوارچێوەی خولی ئیسپانی بەرێوەدەچێت.

یارییەكەی بەرشەلۆنەو ئۆساسۆنا ئەمڕۆ شەممە لەهەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانی بەرێوەدەچێت، كە میسی بۆ ئەو یارییە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری بكات.

بەپێی ئەو پێكهاتەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاندووە، ناوی میسی لەپێكهاتەكەدا نییەو تائێستاش دیارنییە ئەو یاریزانە كەی دەگەڕێتەوە بۆ یارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە.

میسی لەیاری یەكەم‌و دووەمی بەرشەلۆنەش ئامادەیی نەبوو، كە پێكان لەماسولكەی رانی چەپی هەیەو ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی چارەسەرە.

هـ ـ ح