شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: كۆنگرە ناتوانێت هەموو كێشەكانی یەكێتی چارەسەر بكات

کوردستان

01/09/2019‌ 22043 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریكا دەڵێت: یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەنیا حیزبێك نییە روبەرووێ تەنگەژە ببێتەوە و "بەبۆچوونی من زۆربەی كەسایەتییەكان دەستیان هەیە لەم تەنگەژەدا و ئەوەشە بووەتە هۆی چارەسەر نەكردنی قەیرانەكان، جا مرۆڤەكان خۆیان قەیرانەكانیان درووستكردووە و خوشیانن، كە نایانەوی چارەسەری بۆ بدوزنەوە ".

شاناز خانم هەروەها دەڵێت: راستە كۆنگرە شتێك نییە، كە تۆ بتوانیت، چاوەڕوانی ئەوە بكەیت هەموو كێشەكانت بۆ چارەسەر بكات، بەڵام ئەتوانێت شەرعییەت بگەرێنێتەوە، دەتوانی بریار بدات، دەتوانێت بەرنامە دابنێت، كۆنگرە تەنیا بۆ گۆڕینی دەم و چاوەكان نییە، بەڵكو بۆ ئەو بۆشاییە كە درووست بوە لە هەرێم و لە ناو حیزبەكەماندا، كە دەسەڵات نییەو بریار نییە و بریارەكانیش گەر هەبن لە بەرژەوەندی گەلەكەماندا نییە و لە سەر ئەو رێبازەدا نییە كە یەكێتیی لە سەری دامەزراوە".

ئەو دەشڵێت: بەڵی لە ناو یەكێتی باڵ باڵین هەیە و لە پێناوی چاكسازیدا نییە، بەڵكو لە پێناوی دەسەڵاتە و هۆكاری سەرەكی هەموو كێشەكانی ئەم هەرێمە ئەوەیە، كە سیاسەت و بازرگانی تێكەڵ كراوە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانییەكانە، كە كەس ئامادە نییە كورسییەكەی خۆێ بەجێبهێڵی و گۆڕانكاری و چاكسازی بكات ".

شاناز ئەوەش دەڵێت: من هیچ بڕوام بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی و ڕادەستكردنی دەسەڵات و یاخود دەست بەسەرا گرتنی دەسەڵاتدا نییە لە لایەن هیچ بنەماڵەیەكەوە و ئەوە خەڵكی ئێمە ملكەچی ئەو جۆرە فەرمانرەواییە دەكات، ئەوانن پەرە بەم جۆرە بیركردنەوە ئەدەن، هەرگیز و هەرگیز نە مام جەلال و نە یەكێتیی هەرگیز بەرەو ئەوە نەچووە و بەرنامەشی نەبوە پرسی بنەماڵەیی و عەشیرەت گەرایی بگەرێنێتەوە ".

هـ ـ ح

بەپەلە