چاوەكان لەسەر كۆنگرەی یەكێتییە
كۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت ببێتە كەسی یەكەم

کوردستان

01/09/2019‌ 4033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندەكانی سەركردایەتی و رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەرقاڵن بەمشتومڕی تایبەت بە وردەكاری و هاوسەنگییەكان و كاری كۆنگرەی چوارەمی حیزبەكەیان، كە بڕیارە لەماوەی چەند داهاتوودا ببەسترێت، ئەوەش دوای دە ساڵ لەدواكەوتنی بەستنی كۆنگرە.

لەو بارەوە هەواڵی جۆراوجۆر دزەی كردووە لە سەركردەكانەوە بەوەی هەنگاوی سەخت پەیوەندی هەیە بە راپۆرتی سیاسییەوە، كە لەلایەن جیگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ عەلییەوە پێشكەش دەكرێت و لە ئێستادا ئامادەیە. 

وردەكارییەكانی تریش پەیوەستە بە دینامیكیاتی رێكخستن و هاوسەنگییەكانی هێزەوە لە نێو یەكێتیدا، ئەمەش لە چەند هەفتەی داهاتوودا و لە كاتی بەستنی كۆنگرەكەدا دیاری دەكرێت.

یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێكە لە جەمسەرەكانی ژیانی سیاسی لەهەرێمی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە لە ماوەی چەند دەیەی رابردوودا هەژموون و پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەكانی كەڵەكە بووە لەگەڵ وڵاتە جیاوازەكانی ناوچەكەدا و توانیویەتی پارێزگاری لە هاوسەنگی وردی پەیوەندییەكانی بكات لەگەڵ ئێران و ئەمریكادا. 

رێكخستنی رێكخراوەیی 
بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆی تایبەت بە حیزب، كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی پێویست بوو پێنج ساڵە ببەسترایە، بەڵام دۆخی سیاسی و ئەمنی یەكێتی وای كرد دوا بكەوێت، مەكتەبی سیاسییەكەشی جار لە دوای جار دوای دەخست لەپێناو پارێزگاری كردن لە یەكێتی رێكخراوەیی بە پێی توانا، دوای ژمارەیەك جیابوونەوە لە بنیادی یەكێتیدا.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیارێكی یەكلاكەرەوەیدا بەبەستنی كۆنگرەی چوارەم لەكۆتایی ئەمساڵدا، بەڵام رێگەی بەسەركردایەتی یەكێتی داوە كاتی ورد بۆ بەستنەكەی دیاریبكات، زۆربەی پێشبینییەكانیش بۆ ئەوە دەچن لە 21ی تشرینی دووەمی داهاتوو ، كە رێكەوتی رۆژی شەهیدی یەكێتی دەكات بەلای یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە كۆنگرە ببەسترێت.

ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی وەك سەكۆی رێكخستنی هاوسەنگییەكان وەهایە لەناو سەركردایەتی یەكێتیدا، لەبەر ئەوەی دامەزراوەی رێكخستنەو فراوانترە لە مەكتەبی سیاسی و دەتوانێت ناوەندەكانی جەمسەرگیری سیاسی و جوگرافیای هەرچوار شوێنەكەی ناو یەكێتی كۆ بكاتەوە، لە ناوچەكانی سلێمانی و هەولێر و كەركوك و دهۆك. 

هەروەها دەسەڵاتی رێكخستن و ئیدارەی كۆنگرە دراوەتە ئەنجوومەنی سەركردایەتی لەلایەن مەكتەبی سیاسییەوە، بەوەی دەیەوێ پارێزگاری لە یەكێتی نێوخۆی حیزب بكات.

سەرچاوەیەك لەناو یەكێتی ئەوەی روونكردووەتەوە ئاڵینگارەكانی رێكخستن لە بەرانبەر كۆنگرەدا دوو بایەتی سەرەكین، ئەو كۆنگرەیە یەكەمین جارە لە پاش نەبوونی جەلال تاڵەبانی رابەری مێژوویی یەكێتدا دەبەسترێت، كە هەموو جۆرێك دەیتوانی ناوەندەكانی هێزو هاوسەنگییەكان لەناو یەكێتدا رێكبخات، سەرەرای رێكخستنەكان و بنەكەو ئەنجوومەنەكانی سەركرایەتی، كە لە رووی ئایدۆلۆجیا و سیاسی و جوگرافییەوە تا رادەیەكی زۆر جیاوازییان هەیە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەی روونكردووەتەوە، ئاڵینگاری دووەم خۆی لە توانای كۆنگرەدا دەبینێتەوە لە رێكخستنەوەی پەرتەوازەیی رێكخستندا، دوای جیابوونەوەی سەركردەی دیاری ناو یەكێتی نیشتمانی نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 2009 لەیەكێتی و دروست كردنی بزووتنەوەی گۆڕان و راكێشانی رێژەیەكی زۆر لە رێكخستنەكانی یەكێتی نیشتمانی، ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی یەكێتییش بوونە ناوەندی هێزو بە روونی و ئاشكرا هەژموونیان بە سەر یەكێتیدا پەیدا كرد، بۆیە كۆنگرە دەیەوێت ئەو لێكترازانانە چاك بكات و یەكێتی ناو یەكێتی بگەڕێنێتەوە بۆ حزب.

رێكخستنی سەركردایەتی
سەركردایەتی یەكێتی سێ جەمسەری سیاسی لە خۆ دەگرێت، هەریەكەیان دەیەوێت رووبەرێكی فراوانی گەورە لە ناو یەكێتی دا مسۆگەر بكات لە كاتی كۆنگرەی داهاتوودا، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، كە ئێستا بە كەسی یەكەمی ناو رێكخستن ئەژمار دەكرێت و سەركردەیەكی دیارە لە رێزەكانی هێزەی پێشمەرگە بۆ چەندین دەیەیە، دەیەوێت دەسەڵات و هەژموونی خۆی وەك رابەر لەناو یەكێتیدا و لە میانی كۆنگرەدا بۆ خۆی دابین بكات،و سەرەرای ئەوەی كوڕەكەی دەرباز كۆسرەت رۆڵێكی دیاری هەبێت لە داهاتوی یەكێتیدا.

هەروەها خێزانی سەرۆكی پێشووتری عێراق و دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان جەمسەرێكی تری یەكێتین، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هاوژینی تاڵەبانییەو ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەو كوڕە بچوكەكەی قوباد تاڵەبانی پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەیە و كوڕەكەی تری بافێڵ تاڵەبانی بە سەركردەیەكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەژمار دەكرێت. 

جگە لەم دوو جەمسەرە، سەركردەكانی تر هەرەیەكیان دەیانەوێت رۆلێكی تایبەتیان هەبێت، لە نمونەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی.

دەزگاكانی راگەیاندنی نێوخۆی هەرێمی كوردستان پێش چەند رۆژێك هەواڵێكی دزە پێكراویان بڵاوكردەوە بەوەی جێگری سكرتێری گشتی كۆسرەت رەسوڵ دەیەوێت رێككەوتنێكی پێش وەختەی رێكخستن و سیاسی لەناو یەكێتیدا بەدی بهێنێت پێش بەستنی كۆنگرەكە، بەڵام خێزانی تاڵەبانی دەیانەوێت هەموو شتێك بۆ گۆنگرە جێ بهێڵڕێت. 

ئەوەش روونكراوەتەوە رێكارەكانی رێكخستن پێشنیار كراوە بۆ دووبارە رێكخستنەوەی دۆخی سەركردایەتی یەكێتی، وەك ئەوەی سكرتێری گشتی دوو جێگر یان زیاتری هەبێت، ئەوان خۆیان یەكلایی كردبێتەوە و دەسەڵاتی روونیان هەبێت بۆ بڕیاردان لە پێگەی خۆیانەوە، بۆ ئەوەی دەسەڵاتەكان دابەش بكرێن لە نێوان سەركردە جیاوازەكانی یەكێتیدا. 

جگە لەوەش هەندێك لە سەركردەكان ئەوەیان پێشنیار كردووە شوێنێك بۆ سكرتێری گشتی هەبێت بە بێ دەستەی هاوكار و هیچ جێگرێك، بۆئەوەی سەركردایەتی ماچار بێت لە بەردەوام بوون لەسەر بڕیارەكان بە رێككەوتن.

سێ ئاڵینگاری سیاسی
چاودێرانی بواری سیاسی لە هەرێمی كورستانی عێراق، ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كێشەكانی یەكێتی بریتی بێت لە مەسەلەی رێكخستن، بەڵام لە راستیدا و بە گوێرەی گوزارشتی چاودێران، كێشەكە پەیوەستە بە ئاڵینگاری سیاسی، كە رووبەرووی یەكێتی دەبێتەوە و دەكرێت لە سێ خاڵدا كۆبكرێنەوە:

ئاستی یەكەم، دەربارەی پێگەی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە نێو هەرێمدا، بەتایبەتی ئەوەی تایبەتە بە رێكەوتنی سیاسی و حكومی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا. 

زۆربەی چاودێران وای دادەنێن رێككەوتنی هەردوو حیزب ژیانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بێ بەش كردووە لە ململانێی سیاسی و ئایدۆلۆجی، و نزیكە لە پشك پشكێنەی رێككەوتنەوە و پاڵنەرێكی بەهێزە بۆ بڵاوبونەوەی گەندەڵی.

هەروەها پێوستە لەسەر یەكێتی هەڵوێستێكی روونی هەبێت لە مشتومڕی سیاسی و ئایدۆلۆجی، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی هەیە بەئەو چەپڕەویەی پشتی پێ دەبەستێت، دینامیكیات و واقیعە ئابوریەكان كە یەكێتی تێكەوتوە دەڵێت: ئێستا تێكەلی بازاری لێبراڵی بووە، لەگەڵ ئەوەی یەكێكە لە دیارترین حزبە سۆسیالیستییە نێودەوڵەتییەكان.

لە كۆتاییدا، لەسەر یەكێتی پێویستە وەڵامی هەبێت بۆ پرسی پێگەگەی لە هاوسەنگییە هەرێمایەتیەكان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، كە لە نێو جەمسەری هاوپەیمانی رژێمی سوریا و هاوتا ئێرانیەكەی دروست بوە بەهەر پەرەسەندێك دەبینێ كە ئەو جەمسەرە بەرەو هەڵوەشانەوە و شكست دەچێت لە زۆربەی ئاستەكاندا.

سەرچاوە: Independent  
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا