چەند رێگایەك بۆ ئەوەی لای ئافرەتان ببیتە پیاوێكی سەرنجڕاكێش

هەمەڕەنگ

04/09/2019‌ 12576 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەمەوێت نهێنییەكی بچووكت لا بدركێنم، بوون بەپیاوێكی سەرنجڕاكێش ئەو شتەیە ئەستەم‌و قورسە نییە، كە بیری لێ دەكەیتەوە. 

ئەگەر لە بۆماویشەوە كەسێكی سەرنجڕاكێش نەبووی، ئەوا ڕاڕا مەبە هەندێك تێبینی و فێڵی بچووك هەن، كە دەتوانن بتكەنە  باشترین جۆری لە خودی خۆت‌و سەرنجراكێش بەلای ئافرەتانەوە.

توێژینەوەكانی  Men's Health و IFLScience چەند ڕێگەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی زیاتر سەرنجڕاكێشتر بیت لای خانمان.

هێشتنەوەی ڕیش
هێشنتەوەی ڕیش لە بنچینەدا باشترین شتە، كە بۆخۆتی ئەنجام بدەیت، لەبەر ئەوەی توێژینەوەیەك لە زانكۆی نیو ساوس وێڵس لە ٢٠١٣ دا دەریخست، كە لەلای ئافرەتان، سەرنجراكێشترین پیاوان ئەوانەن، كە ڕیشێكی چریان هەیە، كە ڕیش نەك تەنیا پیاوەتی و پێگەشتووی دەردەخات، بەڵكو باڵادەستی و توندیش نیشان دەدات.

لەچاوكردنی چاویلكەی خۆر
هەرگیز بووە پرسیارت لا دروست بێت، كە ئایا بۆچی چاویلكەی خۆر كەسەكە ١٠ جار سەرنجڕاكێشتر دەكات؟

ڤێنێسا براون مامۆستا لەزانكۆی نۆتینگهام ترێنت هەندێك شیكردنەوەی بۆ بابەتە هەیە، كە دەڵێت: پێش هەموو شتێك، چاویلكە نادیار و ئاڵۆز دەكات، كە ئەمە خۆی لەخۆیدا سەرنجڕاكێشە.  

هەروەها چاویلكەكان نارێك و ناچۆنییەكی دەمووچاو دەشارنەوە ئەمەش وات لێدەكات سەرنجڕاكێشتر دەركەویت.

خۆت وەك كەسێكی گرنگ دەربخە
لە توێژیەویەك، كە لە زانكۆی والس لە ساڵی ٢٠١٠ دا كرا، دەركەوت ئەو پیاوانەی  بە ئۆتۆمبیلی گرانبەهاوە دەردەكەوەن زۆر سەرنجڕاكێشترن لەو كەسانەی ئۆتۆمبیلی ئاساییەوە دەردەكەون. 

هەروەها ئەمە بۆ جلوبەرگی جوان و دەركەوتنێكی نایاب بەهەمان شێوە ڕاستە.

ببە پیاوێكی باش
لە توێژینەوەیەكدا لە زانكۆی گولف و نیپیسین كرا، پرسیار لە ٨٠٠ كەس كرا دەربارەی ئەزموونی سێكسی  ڕابردوویان، وەك هەستی یارمەتی و لەخۆبوردە و خێركردن و پێدانی خوێن بە خەڵك بۆ تێگەیشتن لەو پرسە. 

لە توێژیەوەكەدا دەركەوت ئەو كەسانەی هەستی لەخۆبورەیان تێدابوو ژیانی سێكسی و لە بەستنی ژوانیشدا زۆر باشتر بوون لەو كەسانەی، كە تەنیا خۆیان دەوێت. 

ئەمەش شتێكی ئاشكرایە ، چونكە ئەو كەسانەی تەنیا خۆیان دەوێت بێزاركەرن.

قسەی خۆشیان بۆ بكە
خانمان ئەو پیاوانەیان خۆشدەوێت، كە بیانخاتە پێكەنین، تەنانەت زانستیش وا دەڵێت، لەتوێژینەوەی ٢٠٠٦ دا  پرسیار كرا، كە ئایا چەند ئەوە بەنرخ دادەنرێت، كە هاوەڵەكەیان بخەنە پێكەنین، ئەنجامەكانیش دەریان خست ئافرەتان ئەو كەسانەیان لا پەسەندە كە قسە خۆش بن و وایان لێ بكەن كە پێبكەنن.

بەهێواشی زەردەخەنە بكە
لە لێكۆكینەوەیەكی سەرنجڕاكێشدا دەركەوتووە، كە ئەو پیاوانەكی بە هێواشی زەردەخەنە دەكەن زیاتر سەرنجڕاكێشترن و زیاتر متمانەیان پێ دەكرێت لەوانەی خێرا زەردەخەنە دەكەن.

هەندێ خاڵی بچووكی دیكە:
وەرزشكردن و لەشولارێكی جوان
نەخواردنی سیر
بەشێویەكی شكۆمەندانە خۆت دەربخە و متمانەت بەخۆت بێت
برینەكانت مەشارەوە
كاری خۆبەشی ئەنجام بدە
گرنگی بە دانەكانت بدە

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل

بەپەلە