هەوڵێكی تری ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس بۆ كڕینی پۆڵ بۆگبا

وەرزش

04/09/2019‌ 405 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس هەوڵێكی تر دەدەن بۆ ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتید رازی بكەن، بەوەی دەستبەرداری تواناكانی پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەكەی بێت.

بەپێی پێگەی "كاڵچیۆ مێركاتۆ"ی ئیتالی، یانە ئیسپانی‌و ئیتالییەكە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی داهاتوو ئەو هەوڵە دەدەن، ئەوەش بە پێشكەشكردنی گرێبەست بەو یانە ئینگلیزییە.

لەم هاوینەدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدریدو یۆڤانتۆس زۆر هەوڵیاندا، یانەی مانچستەر رازی بكەن دەستبەرداری تواناكانی پۆڵ بۆگبا بێت، بەڵام یانە ئینگلیزییەكە رازی نەبوو.

یانەی مانچستەر سێ‌ ساڵ پێش ئێستا بە گرێبەستێكی 120 ملیۆن یۆرۆیی رووی لەیانەی مانچستەر یونایتید كردو ئێستا خواستی هەیە ریزی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

هـ ـ ح