ڤیدیۆی هەوڵەكانی دروستكردنی یەكەم هۆتێل لە بۆشایی ئاسمان

هەمەڕەنگ

05/09/2019‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دامەزراوەی "جیت وای فاوندەیشن" رایگەیاند، دیزاینیان بۆ یەكەم هۆتێلی بۆشایی ئاسمان كردووە، كە ژووری خەوتن و چێشتخانە و هۆڵی سینەمای تێدایە .

هۆتێلەكە پشت بە هێزی كێشكردنی دەستكرد دەسبەستێت، بەپێچەوانەی ناو وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی، كە هێزی كێشكردنی تێدا نییە .

وابڕیارە هۆتێلەكە لەسەر شێوەی تایەی ئۆتۆمبیل بێت و چێوەكەی ١٩٠ مەتر بێت و دەسوڕێنرێتەوە تا هێزێكی كێشكردنی هاوشێوەی ئەوەی سەر مانگ دروست بكات.

لەدەوروبەری  هۆتێلە بازنەییەكە ٢٤ یەكەی لێدەبێت، كە كەلوپەلی خەوتن و ئەو شتانەی بۆ پشتیوانیكردنی ژیانی بۆشایی ئاسمان پێویستن دابینكراون و لەڕێگای قوماش و ماددەی سرووشتی و گڵۆپ و بۆیەكاری دیوارەكان بەجۆرێك كەشێكی ئارام و خۆش بۆ گەشتیارەكان دابینبكات.

ئامانجی دامەزراوەی دروستكەری هۆتێلەكە ئەوەیە، كە هەفتانە ١٠٠ گەشتیار سەردانی هۆتێلەكە بكات، كە وابڕیارە لەساڵی ٢٠٢٥ بەگەڕ بخرێت .

هەرچەندە گەشتیاری بۆشایی ئاسمان لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا تەنیا بۆ خەڵكە دەوڵەمەندەكە دەست دەدات، بەڵام دامەزراوەی "جیت وای فاوندەیشن" هەوڵ دەدات وابكات هەموو كەس دەرفەتی ئەوەی هەبێت گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان بكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە