دەبێتە 4 وڵات لەجیهان.. هیندستان خۆی بۆ نیشتنەوە لەسەر مانگ ئامادەەكات

هەمەڕەنگ

05/09/2019‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی هیندی رایگەیاند، گالیسكەیەكی بێسەرنشینی سەر بەئاژانسەكەیان خەریكی ئامادەكارییە بۆ ئەوەی لەكۆتایی ئەم هەفتەیە لەسەر رووی مانگ بنیشێتەوە.

ئاژانسەكە باسی لەوەش كردووە، گالیسكەكە لە گالیسكە خوڵگەییەكە جیابووەتەوە وەك ئامادەكارییەك بۆ ئەوەی لە جەمسەری باشووری مانگ بنیشیتەوە.

هیندستان رایگەیاندووە، گالیسكەكە لەسەر خاڵێك دەنیشێتەوە، كە پێشتر هیچ دەوڵەتێك نەیگەیشتبێتێت.

ئەركە گەردوونییەكەی هیندستان "Chandrayaan-2" ( گالیسكەی مانگ) لە ٣ بەش پیكهاتووە، كە گالیسكەی خولگەیی‌و گالیسكەی نیشتنەوە لەسەر مانگ و گالیسكەیەكی بچووك بەناوی "براگیان".

بەگوێرەی ئاژانسە هیندییەكە، لەماوەی ٥ رۆژی داهاتوودا  گالیسكەی نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ نزیك دەبێتەوە و هەوڵی نیشتنەوەیەكی نەرم دەدات .

هیندستان دەیەوێت لەڕێگای ئەم ئەركە گەردوونییەدا ببێتە چوارەم دەوڵەت، كە لەسەر رووی مانگ نیشتووەتەوە لەدوای ئەمەریكا و یەكێتی سۆڤێت و چین.

لەماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا هیندستان لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنێكی فراوانتر لە مەریخ و مانگ، ژمارەیەك نێردەی بۆ بۆشایی ئاسمان ناردووە، بەشێوەیەك هیندستان دەیەوێت ببێتە یەكێك لە یاریكەرە سەرەكییەكانی بواری گەردوونی، هەروەك دەیەوێت لەساڵی ٢٠٢٢ كەشتیوانی ئاسمانی بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی