نۆكیا مۆبایلێك دروست دەكات پاترییەكەی بەشی 27 ڕۆژ دەكات

هەمەڕەنگ

09/09/2019‌ 900 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای HMD ی فیرلەندی، لە ساڵی ڕابردوودا دەستی كرد بە دروستكردنەوەی مۆبایلە كۆنەكانی نۆكیا و دەیەوێت بە شێوەیەكی نوێ بەرهەمیان بهێنێتەوە و لەمۆبایلی نۆكیای 3310 ەوە دەستیپێكرد.

كۆمپانیاكە ڕایگەیاند، ئێستا سەرقاڵی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی مۆبایلی نۆكیای 2720ن، كە بۆ جاری یەكەم لە ساڵی 2009 بەرهەم هێنرا و خرایە بازاڕەكانی جیهانەوە.

مۆبایلە نوێیەكەی نۆكیا شێوەی چەماوەی هەیە (شێوەی دەفتەری) و چەند تایبەتمەندییەكی لە خۆ گرتووە، لەوانە خزمەتگوزاری wifi  و پشتگیری جیلی چوارەمی ئینتەرنێت دەكات (4G) و نەرمەواڵای فەیسبووك و گۆگڵ ماپی لەسەر جێبەجێكراوە، هەروەها بە پاترییەكی بەهێز بەناوبانگە، كە بە جارێك بارگاویی كردنەوە دەتوانێت 27 ڕۆژ كار بكات.

مۆبایلەكە خاوەنی دوو ڕونمایە، ڕوونمای سەرەكی 2.8 ئینجە، ڕوونما لاوەكییەكەی 1،3 ئینجە، كە نوێترین ئاگادارییەكانی مۆبایلەكەت پێدەڵێت، لەوانە نامە و تەلەفۆن.

مۆبایلەكە بە دوو ڕەنگی جیاواز بەرهەم هێنراوە، ڕەش و ڕەساسی، بڕیار وایە هەفتەی ئاییندە بە نرخی 89 یۆرۆ، واتا 98 دۆلار، لە بازاڕەكانی جیهاندا بفرۆشرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ