بەژمارە.. بەهێزترین هێزە ئاسمانییەكان لەجیهاندا

جیهان

09/09/2019‌ 2031 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی "ناشیۆناڵ ئینتێرست " لیستێكی بۆ بەهێزترین هێزە ئاسمانییەكانی جیهان داناوە، كە بەپێی ریزبەندییەكە هێزی ئاسمانی ئەمەریكی پێشەنگی هێزە ئاسمانییەكانی جیهانە.

هەر بەپێی ریزبەندییەكە لەدوای ئەمریكا هێزی ئاسمانی روسیا دێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ هێزی ئاسمانی چینییە و هێزی ئاسمانی ژاپۆنیش پلەی چوارەمی ریزبەندییەكەی هەیە .

پۆلێنەكە پشتی بەستووە بە قەبارەی هێزی ئاسمانی و ژمارەی فرۆكەكان بەم شێوەیەی خوارەوە:

ئەمەریكا 
هێزی ئاسمانی ئەمەریكا ٣١٢ هەزار سەربازی لەخۆگرتووەو ٥٦٠٠ فرۆكەی هەیە، كە لەناویاندا فڕۆكەی "ئیف-٢٢" و "ئێف-١٥" و "ئیف-١٦" و  مووشەكهاوێژی "بی٢" و "بی -٢١" و فرۆكەی "ئەواكس". 

جگە لەوەی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بەرنامەی هەیە ١٧٦٣ فڕۆكەی جۆری "ئیف-٣٥"  بكڕێت، هەروەها هێزی دەریایی ئەمەریكی ژمارەیەكی زۆری فڕۆكەی 'سوپەر هۆرنێت " و "ئێف-٣٥ فی" و 'ئیف-٣٥ ئێس" هەیە .

روسیا
بەگوێرەی پێگەی "ناشیۆناڵ ئینتێرست"، روسیا خاوەنی ١٥٠٠ فڕۆكەی جەنگییە، كە زۆرینەیان فرۆكەی جۆری "مێگ -٢٩" و "سو-٢٧" و ٤٠٠ هێلیكۆپتەری جەنگییە .

وابڕیارە هێزی ئاسمانی روسی ژمارەیەكی زۆری فرۆكەی نوێی وەك " سو-٣٠ ئێس ئێم" و " سو-٣٥ئێس" و "سو-٣٤"ی بەدەستبگات و چاوەڕێی وەرگرتنی "مێگ-٣٥"یش دەكات .

لەئێستادا هەردوو فرۆكەی مووشەكهاوێژی "تو-٢٢" و "تو-١٦٠" خراونەتە ژێر پرۆسەی نوێكردنەوە و پەرەپێدان .

چین
چین خاوەنی ١٣٢١ فڕۆكەی جەنگی و ١٣٤ فڕۆكەی مووشەكهاوێژی قورس و ٧٠٠ هێلیكۆپتەری جەنگییە .

بەگوێرەی پێگەی "ناشیۆناڵ ئینتێرست" زۆربەی فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی چینی فرۆكەی كۆنن و مەترسییەكی ئەوتۆ لەسەر نەیارەكانیان دروست ناكەن .

ژاپۆن 
پێشتر ژاپۆن خاوەن هێزێكی ئاسمانییەكی هەرە بەهێز و كاریگەر بووە، لەئێستادا هێزی ئاسمانی ژاپۆن خاوەنی ٣٠٠ فڕۆكەی جەنگییە، كە فرۆكەی "ئیف-٣٥"یشیان لەناودایە .

ژاپۆن ویستی فرۆكەی جەنگی شەبەحی "ئیف-٢٢" لە ئەمەریكا بكرێت، بەڵام كۆنگرێسی ئەمەریكا قەدەغەی كردووە ئەو جۆرە فرۆكەیە بە وڵاتانی بیانی بفرۆشرێت .

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵاو رەنج رەسوڵ