هێزە تایبەتیەكانی ئەمریكا لەبنكەیەكی نهێنی نزیك سنووری روسیا راهێنان دەكەن

جیهان

09/09/2019‌ 1480 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گۆڤاری (كومسومولسكایا برافدا)، راپۆرتێكی دەربارەی ئامادەكردنی هێزی تایبەت لەلایەن ئەمریكاوە لەنزیك سنوری روسیا و ئامانجەكانی ئەو هێزە تایبەتە بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، رۆژنامەنووسانی كەناڵی ئی ئاڕ ئاڕی ئیستوانی ئەوەیان ئاشكراكردووە بنكەیەكی نهێنی تایبەتی ئەمریكا بۆ راهێنان لەگوندی تابا لە بەشی باكووری وڵاتەكەیان بوونی هەیە لە ساڵی 2014ەوە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، دووری بنكەكە لە پایتەختەوە (تالین) كاژمێرێك دەبێ بەئۆتومبیل، دەوربەریشی دارستانی چڕو گەورەیە و جێگای ڕاهێنانی جەنگی تێدایە و شوێنەكە بەرچاو نییە و تەنیا 120 كلم لە سنووری روسیاوە دوورە.

بەگوێرەی قسەی میدیاكاران، لە ساڵی 2020 دا قۆناغی دووەمی بنەكەكە دروستدەكرێت، كە 17.5 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.

لەو بارەیەوە، توێژەری سیاسی و شارەزا لە ناوەندی ئۆراڵی زانیاری شیكاری، میخائیل فریبن دەڵێت: دوو جۆری جیاواز لەهێزی سەربازی زەمینی هەیە، كە یەكەكانی پلانی دانراو بۆ پرۆسەی فراوان و هێزی پرۆسەی تایبەت، كە یەكەیەكن بەوە جیا دەكرێنەوە جوڵەی نەرم و بەرزیان هیە دەتوانن پرۆسەی دابەزین بكەن و گورزی ورد و خێرا بوەشێنن بۆ دەستگرتن بەسەر شوێنە ستراتیجیەكاندا. 

هەروەها دەڵێت: روون و ئاشكرایە قسە لەسەر شێوازی دووەمە، تەكتیكی ئەم یەكانە خۆی لە (دوژمنكاری نهێنیندا) دەبینێتەوە، بۆ نموونە گواستنەوەی هێزی ڕاهێنراو بۆ ناوچەكانی ململانێ لەئۆكرانیا، ئەگەر بێت و ئاگر بەست لە دونباس بشكێنرێت، یاخود بەشداری كردن لە كۆبوونەوە جەماوەرییە بێ مۆڵەتەكان لە روسیا بە ئامانجی گۆڕینی ڕێرەوەكەی بۆ رووبەرووبونەوەی سەربازی لە كاتی پێویستدا، لەگەڵ قوربانی و وێنەی راگەیاندنی بەرانبەر.

باسی لەوەش كردووە، بەڵام، كاتێك رۆژنامەنووسەكان شوێنی ئەو بنكەیە دەزانن، مانای وایە تا ڕادەیەك نهێنی نییە، پاشان ئەوەی گرنگی بەم بابەتە دەدات ماوەیەكی دورودرێژە هەبونی ئەم هێزە دەزانن و رێكاری پێویستیان بۆ گرتۆتە بەر.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا