شارپرێس:
لیۆنێل میسی، ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس و فێرجیل ڤان دایكی بەریكاری یانەی لیڤەرپوڵ كەوت.
لیۆنێل میسی بە بردنەوەی خەڵاتی ساڵانەی "ESPN"ی جیهانی پێش ئەو یاریزانە پرتوگالیو هۆڵەندییە كەوتووە، كە بەهۆی ئاستە بەرزەكەی لەوەرزی رابردوو ئەو خەڵاتەی بردووەتەوە.
مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكە لەشاری لۆس ئەنجلوسی ئەمریكی دابەشدەكرێتو پێدەچێت میسی نەتوانێت ئامادەی مەراسیمەكە بێت.
ئەمە لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو میسی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپای لەدەستدا، كە ڤان دایك خەڵاتەكەی بردەوە.
هـ ـ ح