وەزارەتی خوێندنی باڵا رێژەی خوێندن بە پارە بۆ 40% بەرزدەكاتەوە

کوردستان

10/09/2019‌ 912 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رێژەی خوێندن بە پارە بۆ 40% بەرزكردووەتەوە، كە پێشتر رێژەكە 10% بوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەمساڵی خوێندن سیستەمی خوێندنی بەپارە لەزانكۆ حكومییەكان، كە بە سیستەمی "پاراڵێڵ" ناسراوە بەرزكردووەتەوە، كە خوێندكار دەتوانێت لەزانكۆو پەیمانگا حكومییەكان بەپارە بخوێنێت.

خەتاب شێخانی بەرێوەبەری گشتی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا لەو بارەوە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بۆ زیاتر رەخساندنی هەلی خوێندن بۆ خوێندكاران ئەو رێژەیان بەرزكردووەتەوە.

خەتاب شێخانی راشیگەیاند، بەرزكردنەوەی رێژەی خوێندن بەپارە لەسەر حسابی خوێندن بەشێوەی ئاسایی نییەو ئەو پلانەی ساڵای پێشوو بۆ خوێندن لەزانكۆو پەیمانگاكان هەبووە بۆ ئەمساڵیش بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە بەم نزیكانە وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستەمی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆو پەیمانكاكان كارا بكات، بۆ ئەوەی خوێندكاران لەرێگەی ئەو سیستەمەوە داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.

هـ ـ ح  

بەپەلە