شارپرێس:
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌زیرى پێشوى دارایی ڕێگاى داوه به هاورده‌كردنى هه‌زاران تۆن له به‌روبونى ده‌ره‌وه به نایاسایى و به‌خشتنى له گومرگ.
دابان محەمەد ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە پەرەى خۆى لە فەیسبووک چەند بەڵگەیەکى لەسەر وەزیرى پێشووى دارایی بڵاوکردوەتەوەو رایگەیاندوە"له كاتێكدا جوتیاران له‌به‌ر ساغ نه‌بونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، ڕۆژانه زیانێكى زۆر ده‌كه‌ن و به‌شێكیان به‌رهه‌مه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن، به‌ڵام وه‌زیرى پێشوى دارایی ڕێگاى داوه به هاورده‌كردنى هه‌زاران تۆن له به‌روبوونى ده‌ره‌وه به نایاسایى و به‌خشتنى له گومرگ".
ئاماژەى بەوەشکردوە، له كاتى پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى ناوخۆیى نیشتمانى، ڕێگا دراوه به هاورده‌كردنى 5 هه‌زار تۆن په‌تاته، كه ئێستا ته‌نى ناوخۆ به 350 دیناره و ئه‌م ڕێگاپێدانه به بێ ئاگادارى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كراوه، كه وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه و هیچ وێنه‌یه‌كى نوسراوه‌كه‌یان بۆ نه‌نێردراوه.
ئەو پەرلەمانتارە رونیکردوەتەوە، به‌خشینى باجى گومرگى به پێى یاساى ژماره 20 ى ساڵى 1998 كراوه، له كاتێكدا ئه‌و یاسایه له حكومه‌تى عێراقى ده‌رچوه و له هه‌رێمى كوردستان به‌ركار نه‌كراوه، واته چه‌تاڵ كراوه و نایاساییه به‌پێى بڕیارى ژماره 11 ى ساڵى 1992 ى په‌رله‌مانى كوردستان.
دابان محەمەد وتیشى"نوسراوه‌كانمان داوه به وه‌زیرى نوێى كشتوكاڵ، بڕیارى داوه ڕایگرێت و پرۆسه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زیانى به جوتیاران و به‌رهه‌مى ناوخۆش گه‌یاندوه، وه‌ك فراكسیۆنى گۆڕان كه‌یسه‌كه‌مان داوه به داواكارى گشتى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه تا له ڕ‌وى یاساییه‌وه ڕێكارى پێویست بگرنه به‌ر".
س.هـ