ئەگەری رێككەوتن.. شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

عیراق

13/09/2019‌ 1340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكات‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی بۆ چارەسەری كێشەكان كۆدەبنەوە.

بەقسەی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەپشكی كورد، سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن.

هەر بەقسەی بەشیر حەداد، شاندەكە لەچوارچێوەی ئەو شاندە فەرعییانەیە، كە لەنێوان هەولێرو بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان پێكهێنراوە.

لەبارەی ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەشیر حەداد رایگەیاند، كە بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆو ئامادەیی هەردوولا ئەگەری رێككەوتنی هەولێرو بەغدا بەهێز بووەو ماوەتەوە سەر گفتوگۆكانی داهاتووش.

هـ ـ ح