توركیا ئەندامانی هەدەپە بەتۆمەتی تەقینەوەكانی ئامەد دەستگیردەكات

کوردستان

14/09/2019‌ 364 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەتۆمەتی ئەندامدانی تەقینەوەكانی ناوچەی قەزای كوڵپ-ی پارێزگای ئامەد، سەرۆكی شارەوانی كوڵپ، كە ئەندامی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپەیە دەستگیركرا.

لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبیك بە ئۆتۆمبیلەكەیاندا، كە بۆمبەكە چێندرابوو لەگوندی ئاغاچكۆرور لە قەزای كوڵپ چەند كەسێك كوژران‌و برینداربوون.

لە میانی دۆسیەی لێكۆڵینەوە لەو هێرشە بەهۆی ئەوەی باس لەوە دەكرێت ماوەیەكی كەم بەر لە تەقینەوەكە ئۆتۆمبیلی شارەوانی لەو ناوچەیە بیندراوە بڕیاری دەستگیركردن بۆ چوار كەس دەرچووە. 

لەو میانەیەدا سەرۆكی شارەوانی كوڵپ، م. ف. ت.، كە ئەندامی هەدەپەیە دەستگیر كراو راییكردنی كاروباری هەریەك لە سەرۆكی شارەوانی كوڵپ، م. ف. ت. و لێپرسراوی لقی كوڵپ-ی هەدەپە ئا. ك. و بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی شارەوانی كوڵپ، كە ئەندامی هەدەپەیە، ئ. ئا. كە پێشتر دەستگیركرابوون لە ئاسایش بەردەوامە، تیمەكانی ئاسایش بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەی دیكە.

رۆژی پێنج شەممە تەقینەوەكە روویداو دەسەڵاتی توركیا جگە لەدەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە، پارتی كرێكارانی كوردستانیش تۆمەتبار دەكەن بەئەنجامدانی تەقینەوەكەو پەكەش تائێستا هیچ روونكردنەوەیەكی لەو بارەوە نەداوە.

هـ ـ ح