هەپەگە کوشتنى ٨ سەربازى تورکیای لە سەر سنورەکانى هەرێم راگەیاند

کوردستان

15/09/2019‌ 225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى هەپەگە کوشتنى هەشت سەربازى لە ناوچە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوەکەى ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە لە ڕێککەوتی 12ی ئەیلول، لە بەرزایی پارتیزانی هەفتانین گەریلا لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکی ئەنجام داوە و وێرانی گەیاندنی زیانی زۆری ماددی بە خاڵ و سەنگەرەکانی پێشەوە، 3 سەرباز کوژراون.
لە 13ی ئەیلولیشدا، لە بەرزایی سیسەری هەمان هەرێم گەریلا لە دوو قۆڵەوە هیرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی دوژمن و گورزی قورسی ماددی و گیانی زۆریان لێداون و هێندەی ڕوون بووەتەوە 4 سەرباز کوژران و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش بریندار بوون.
هەمان ڕۆژ لە نێوان بەرزایی سیسەر و گردی هێڵزدا، یەکینەکی سەربازانی داگیرکەری تورکیا کە سەرقاڵی دروستکردنی ڕێگا بوو، لە لایەن گەریلاوە لێی دراوە و لە ئاکامدا بلدۆزەرێکی سەربازی تێکشکیندراوە و سەربازێک کوژراوە.
پاش چالاکییەکان رژێمی تورکیا بە هەلیکۆپتەری کوبرا ناوچەکەیان بە چڕی بۆردومان کردووە. بەڵام هەم لە چالاکییەکاندا و هەم لە بۆردومانەکەدا گەریلاکان بێزیان بوون و بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

س.هـ