عێراق بەهۆی بۆمبەكانی ئەمەریكاوە بەهەزاران ساڵی تریش ژینگەكەی پاكنابێتەوە

عیراق

15/09/2019‌ 692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پرۆفیسۆر هوهجان سافابیا سفهانی شارەزای بواری زانستی ژەهراویبوونی ژینگە لەزانكۆی میشیگانی ئەمەریكا دەڵێت: بەردانەوەی چەندن تۆن بۆمب و تەقاندنی ملیۆنان فیشەك لە عێراق، بۆ هەزاران ساڵ ئەو وڵاتە بەژەهراوی دەهێڵێتەوە  .

پێگەی "ساڵۆن"ی ئەمەریكی لەراپۆرتێكدا لەسەر زاری سەفهانییەوە بڵاویكردەوە، هەزاران تۆنی ماددە و كەرەستەی سەربازی گواستووەتەوە بۆ عێراق بۆ ئەوەی بۆ پرۆسەی رووخاندنی رژێمی سەددام حوسێن بەكاریبهێنێت، كە بریتی بوون لەتانك و زرێپۆش و بارهەڵگر و مووشەكهاوێژ و چەكی هێزی پیادە و چەكی دژە فرۆكە و تۆپ و تۆپی هاوەن، هەندێك لەو چەكانە بەیۆرانیۆم رووپۆشكراو بوون.

لەبەشێكی تری راپۆرتەكەدا هاتووە، ژەنگگرتن و گۆرانی پلەكانی گەرما و كەشی ناساز یارمەتی دەردانی ماددەی ژەهراوی ناو ئەو پێكهاتەی یۆرانیۆمە تیشكدەرەو قورقوشم‌و جیوە چەندین جۆری ماددەی ژەهراوی تریداوە  بۆناو ئاو و هەوای عێراق.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە یۆرانیۆمی پێكهاتە ژەهراوەییەكانی تری پەیوەست بەو ماددەیە بۆ هەزاران ساڵ دەمێنێتەوە و لەڕێگای پیسكردنی خواردن و ئاو و هەواوە خەڵكی ناوچەكە ژەهراوی دەكات .

لەدرێژەیدا قسەكانی ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت: ئەو دایكانەی بەماددەكانی یۆرانیۆم و سۆریۆم ژەهراوی بوون، زیان بەو منداڵانەیان دەگەیەنن، كە هێشتا لەدایك نەبوون، تەنانەت لەشارەكانی ناسرییە و شاری ئور لەنزیك بنكەیەكی سەربازی ئەمەریكی لەناو مووی قژی ئەو منداڵە عێراقییانەی كەموكورتی زگماكیان هەبووە ماددەی سۆریۆم دۆزراوەتەوە، كە لەئەنجامی شیبوونەوەی یۆرانیۆمی بەكارهاتوو دروست دەبێت.

راپۆرتەكەی پێگە ئەمەریكییەكە هەروەها دەڵێت: یۆرانیۆم و سۆریۆم لەناو ددان و قژ و مۆخی ئێسكی منداڵانی عێراقیدا دۆزراوەتەوە، هەمووشیان تووشی كەموكورتی زگماكی قورس هاتوون.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی 

بەپەلە