مستەفا چاوڕەش وەک فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ دەستبەکار بوو

کوردستان

15/09/2019‌ 921 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتى بەشێوەیەکى فەرمى فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ى گۆڕی و لە شوێنى مستەفا چاوڕەشى لەشوێنەکەى دیاریکرد.

ئەمڕۆ یەک شەممە لە بارەگای هێزە کانی ۷۰ بە ئامادە بوونی بکۆسرەت ڕەسوڵ سکرتێری گشتی یەکێتی  پۆستى فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفاو مستەفا چاوڕەش ئاڵوگۆڕ کرا.

جەعفەر شێخ مستەفا نزیکەى ١٠ ساڵە فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ یە، بەڵام لەلایەن مەکتەبى سیاسییەوە بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێم دیاریکراو هەفتەى رابردووش فەرمانى دەست بەکاربوونى بۆ دەرچوو.

س.هـ

 

ئەمڕۆ لە بارەگای هێزە کانی ۷۰ بە ئامادە بونی بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ سکرتێری گشتی یەکێتی و بەڕێز حاکم قادر حەمەجان بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی و بەڕێز مستەفا چاوڕەش و بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆرو فەرماندەو پلەدارو ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە لە کۆبونەوەیەکدا پیرۆزبای خۆیان ئاڕاستەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد بە مە ستی دەست بە کار بونی بە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی هیوای سەرکەوتی زیاتریان بۆ خواست
هەروەها بەڕێز شێخ جەعفەر بەڵێنی پێدان کە لە هەر پلەو پۆستێکی هەرێمی دا بێت هاو کارو پشتیوانی پێشمەرگەو کەسوکاری شەهیدان و هەر پشمەرگەکەی یەکێتی نیشتیمانی بوەو دەبێت .