شارپرێس:
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گه‌یشته شاری به‌غدا.
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه گه‌یشته شاری به‌غدا، بڕیاره له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببێته‌وه.
جموجوڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستیپێكردووه، بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ڕ . ج