فرسەت سۆفی لەبەردەم سەرۆکى هەرێم سوێندى دەستبەکاربوونى خوارد

کوردستان

16/09/2019‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پارێزگارى نوێى هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوێندى یاسایی خواردو لەمرۆوە دەست بەکار دەبێت.

ئەمرۆ دوو شەممە فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى نوێی هەولێر لەبەردەم سەرۆکى هەرێمى کوردستان سوێندى یاسایی خواردو بریارە لەمڕۆوە وەک پارێزگارى نوێی هەولێر لە شوێنى نەوزاد هادى دەست بەکاربێت.
١٢ى ئەم مانگە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر فرسەت سۆفی بەپارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێرا ئەوەش لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی نەوزاد هادی لەپۆستی پارێزگار.
لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاری هەولێر سەرۆكی ئەنجوومەنى  ئاشكرایكرد، كە فرسەت سۆفی كاندیدی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتییە.

نەوزاد هادى بۆ ماوەى ١٥ ساڵ پۆستى پارێزگارى هەولێرى لەدەست بوو، لە کابینەى نۆیەمدا پارتى دیموکراتى کوردستان بریاریدا گۆڕانکارى لەزۆرینەى پۆستە حکومییەکانیدا بکات و پارێزگارى هەولێریش یەکێک بوو لەو گۆڕانکاریانە.

بریارە بەم نزیکانە پارێزگارى دهۆک کە فەرهاد ئەتروشییە بگۆڕدرێت بە کەسێکى تر کە سێ کاندیدى بۆ دیاری کراوە.

س.هـ