گرنگی نەوتی سعودییە بۆ بازارەكانی جیهان چییە؟

جیهان

17/09/2019‌ 923 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
دوای هێرشەكەی رۆژی شەممە بۆ سەر دوو پاڵاگەی نەوتی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودییە، نرخی نەوت لە بارزاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی پێشبینینەكراو بەرزبووەوە .

بەرزبوونەوەی نەوت بەو راددەیە زۆر بەڕوونی ئەو رۆڵە گەورەیەی سعودییە پیشان دەدات، كە ئەو وڵاتە لەبازاڕی نەوتی جیهان دەیگرێت‌و بەشێوەیەكی راستەوخۆ كاریگەری لەسەری دادەنێت  .

بەپێی داتاكانی مانگی ئاب، سعودییە بەتەنیا 10%ی هەموو نەوتی جیهان بەرهەمدەهێنێت، كە رۆژانە ٩٩ ملیۆن بەرمیلە، بەوەش لەبازاڕی نەوتی جیهانیدا سعودییە پلەی سێیەمی هەیە لەدوای هەریەك ئەمەریكا، كە پلەی یەكەمی هەیە بە بەرهەمهێنای ١٢%ی نەوتی جیهان  و روسیا بە بەرهەمهێنانی ١١%ی نەوتی جیهان .

وڵاتی سعودییە دابینكەرێكی سەرەكی بازاڕی نەوتی جیهانییە، كە ئێستا جیهان رۆژانە نزیكەی ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بەكاردەبات، بەجۆرێك ئەمەریكا ٢٣%ی هەموو نەوتی جیهان بەكاردەبات، دوای ئەو چین ١٣%ی نەوتی جیهان بەكاردەبات، ئەوە سەرباری وڵاتی هیندستان .

یەدەگی نەوتی سعودییە ٢٩٨ ملیار بەرمیلی جێگیرە، واتە دەكاتە ١٧%ی هەموو یەدەگی نەوتی جیهان، لەساڵی ٢٠١٨ بەتەنیا ١٢%ی هەموو نەوتی جیهانی هەناردە كردووە .

دوای هێرشەكانی سەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە مەترسییەكان لەسەر درووستبوونی كەموكوڕی لەدابینكرنی نەوتی پێویست بۆ بازارەكانی جیهان درووست بوو، بەڵام ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ئەو مەترسیانەی رەواندەوە و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە بازاری نەوتی جیهانی نەوتی داكراوی بازرگانی زۆر باشی هەیە، كە ئەو نەوتە داكراوە لە وڵاتە پێشكەوتووەكان دەگاتە ملیارێك و ٤٢٧ ملیۆن بەرمیل، ئەو بڕەش مەبەست لێی تەنیا نەوتی خاوە .

بەگوێرەی دواین ژمارە، سعودییە نزیكەی ١٨٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی عەمباركراوی هەیە، كە بۆ قەرەبووكردنەوەی هەر كەمكردنێك بەكاریدەهێنێت .

موستەفا بوزركان، راوێژكار لە بازارەكانی وزە لە لەندەن دەڵێت: بازدانی نرخەكانی نەوت شتێكی چاوەڕوانكراو بوو بەهۆی پەرچەكرداری بازارەكان دوای هێرشەكان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەكانی سعودییە .

بوزركان بە تەلەفزیۆنی "سكای نیوز عەرەبی" راگەیاندووە، دوای ئەوەی بازاڕەكان ئەو شۆكە بەریان دەدات، وردە وردە نرخەكان دەگەڕێنەوە دۆخی جاران و دادەبەزنەوە .

سەبارەت بە پاراستنی سەرچاوەكانی وزەی جیهانی، بوزركان دەڵێت: هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چی دەبێت بۆ پراستنی ئەو دامەزراوانە لەهەر دەستدرێژییەك، هەروەها سەرسورمـانی خۆشی دەردەبرێت لە بێهەڵوێستی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت "ئۆپیك" بەرانبەر ئەوەی روودەدات .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

بەپەلە