وەزیرى ناوخۆى هەرێم: گۆڕانکارییەکان لە پۆستەکان بەردەوام دەبێت و پارێزگاکانى دیکەش دەگرێتەوە

کوردستان

17/09/2019‌ 630 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکارییەکان پارێزگاکانى دیکەش دەکرێت و بەردەوامە دەبێت.

رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتى دەستبەکاربوونى فرسەت سۆفى وەک پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، ئەم گۆڕانکاریانە لە چوارچێوەى ئەو گۆڕانکاریانەیە کە سەرۆکى حکومەت بریارى لەسەر داوە.

وەزیرى ناوخۆى هەرێم ئاماژەى بەوەکرد، کە گۆڕانکارییەکان پارێزگاکانى تریش دەگرێتەوەو لە هەر کوێ پێویست بوو گۆڕانکارى ئەنجام دەدرێت، بۆیە بەوتەى خۆى گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن، رونیشیکردەوە، گۆڕانکارییەکان بەرێوەبەرە گشتییەکان و پۆستەکانى تریش دەگرێتەوە

هەروەها وەزیرى ناوخۆ روونیکردەوە،پارێزگارەکان پلەى بریکارى وەزیریان هەیە لە وەزارەتى ناوخۆ، بۆیە وەزارەتەکەى پشتیوانیان دەکات لە ئەرکەکانیاندا.

سەرەتاى ئەم مانگە پارێزگارى هەولێر نەوزاد هادى بریارى گۆڕینى دراو لەجێگەى ئەو فرسەت سۆفى لە شوێنى دانرا و ئەمرۆش وەک پارێزگارى هەولێر دەست بەکاربوو.

بریارە پارێزگارى دهۆکیش لە پۆستەکەى لاببرێت و کەسێکى تر لەشوێنى دابنرێت کە تائێستا سێ کاندید بۆ ئەو پۆستە هەیە.

سەبارەت بە پارێزگارى سلێمانیش تائێستا روون نییە چارەنوسى ئەو پۆستە چلا لێدێت، چونکە بەپێی رێککەوتنى یەکێتى و گۆڕان ئەو پۆستە بەر گۆڕان کەوتووە، ماوەیەکیشە بەرپرسانى یەکێتى داواى پۆستى پارێزگارى سلێمانى دەکەنەوە.

س.هـ