شارپرێس:
یەکێتى نیشتیمانى کوردستان هێزە ئەمنییەکانى لەبازگەکانى نێوان هەولێرو سلێمانى ئاگادار دەکاتەوە.
سەرچاوەیەک لەیەکێتى لە یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەشارپرێسى راگەیاند، یەکێتى هێزەکانى لە بازگەو سەیرەتەکانى نێوان هەولێرو سلێمانى ئاگادار کردوەتەوە کە رێگە بە هیچ بەرپرسێکى پارتى نەدەن بێتە سنورى پارێزگاى سلێمانى.
ئاماژەى بەوەشکرد، یەکێتى بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانى خۆى خستووەتە حاڵەتى ئامادەباشییەوەو ژمارەی هێزەکانیشى لە بازگەکاندا زیاد کردوە.
سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەى پارتى لەو کێشەیە، سەرچاوەکەى یەکێتى رایگەیاند، لە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانى لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەو رێگریکردن لە گەورە بوونى.
هەروەها رونیکردەوە، لە چەند سەعاتى داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی دەکرێتەوەو بریارە پارتى راگەیەنراوێک بڵاو بکاتەوە.
بەیانى ئەمرۆ پینج شەممە لە بازگەى گۆمەسپان رێگە لە مەحمود سەنگاوى گیرا بچێتە هەولێر بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى مەکتەبیى سیاسى یەکێتى کە ئەمرۆ لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت.
دواى ئەو رێگرییەش وتە بێژى یەکێتى نیگەرانى یەکێتى لەو کارە راگەیاندو جەختیکردەوە قبوڵى ناکەن.