شارپرێس:
وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی سێشەممە بە هاوتا پاکستانییەکەی، ئیسحاق داری ڕاگەیاند، قۆناغی داهاتووی دانوستانەکان بە نێوەندگیری پاکستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران سەختتر دەبێت.
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دار، وانگ ڕایگەیاندووە، "پێشبینی دەکرێت قۆناغی دووەمی دانوستانەکان قورستر بێت لە یەکەم".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە ڕۆڵی گەورەتر بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
وەزیری دەرەوەی چین سەرەڕای پێشوازی لە قۆناغی یەکەمی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، پیرۆزبایی لە پاکستان کرد بە بۆنەی ڕۆڵی پاکستان لە ئاسانکاری بۆ ڕێککەوتنەکە، هەروەها داوای هەوڵە بەردەوامەکانی کرد بۆ پێشخستنی دانوستانەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.