ئێران دەست بەفرۆشتنی نەوت دەکات

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 164 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا ڕێگە بە ئێران دەدات دەست بە فرۆشتنی نەوت و سوتەمەنی بکات بەپێی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ.

ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو بڕگەیەی کە سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوت هەڵدەگرێت،  لەکاتی واژوکردنی ڕێککەوتنەکەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بڕیارە ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت، هەروەها خزمەتگوزارییە گرنگەکانیش لەخۆدەگرێت بۆ ئاسانکاریی فرۆشتنی نەوت، وەک بانکی و گواستنەوە .

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا ئێران  لێخۆشبوون لە سزاکانی سەر فرۆشتنی نەوتی بۆ دەکرێت، بەڵام بەردەوامی ئەم لێخۆشبوونانە بەندە بە ئەدای ئێران لە پرسەکانی وەک کردنەوەی گەرووی هورمز و بەرنامە ئەتۆمییەکەی.