شارپرێس:
راپۆرتێكی ئەمریكی تیشك دەخاتە سەر ئەو ستراتیژانەی، كە پێویستە ئەمریكا بیانگرێتە بەر بۆ شوێنكەوتنی ئەو هەڵسوكەوتەی ئێران لەم دواییەدا پشتی پێ بەستووە، ئەمەش لە رێگەی گەمە كردن لە ناوچەی خۆڵەمێشی، ئەو شوێنەی ئێرانی لێیە بۆ ئاراستەكردنی گورزی دیاریكراو.
پەیمانگەی واشنتۆن راپۆرتێكی شرۆڤەكاریی نووسەر (ئایزنچات)ی بڵاوكردووەتەوەو تێیدا باسی (ستراتیژییەتی ناوچەی خۆڵەمێشی ئەمریكی) دەكات لەدوای هێرشەكانی سەر ئارامكۆ، هۆشداری لێكەوتەكانی نەتوانینیشی داوە لەپشت بەستن لە رووبەرووبوونەوەی روسیا و چین لە ئایندەدا.
راپۆرتنووس داوا لە واشنتۆن دەكات مانۆرێك ئەنجام بدات و ناوی ناوە (ناوچەی خۆلەمێشی تاران) و بە پێویستی زانیوە وەڵامی تاران بداتەوە بە شێوەیەك ئیستفزازی نەكات و لە تەنیا گۆشەیەكەوە نەبێت.
نووسەرەكە وای داناوە ئاراستەی گورز وەشاندن لەم ناوچەیە وەڵامێكی باش دەبێت نەك بەرپاكردنی جەنگ.
ئایزنچات، گورزەكەی سەر ئارامكۆی بە زنجیرەیەك لەو پرۆسانە زانیوە، كە لەناوچەی خۆڵەمێشی ناهەماهەنگ ئێران گرتویەتییە بەرو جێبەجێیكردووە، پێشبینی ئەوەشی كردووە ئەمجۆرە هێرشانە لەلایەن ئێرانەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەردەوام بوونی فشارە ئەمریكییەكان لەسەر تاران.
ئەو واشی دەبینێت تێگەیشتن لە ستراتیجیەتی ناوچەی خۆڵەمێشی تاران و زانینی چۆنییەتی كاركردن تێیدا، دوو بنەمان بۆ خۆلادان لە هەلكشانی زیاتر.
ناوبراو ئەوەی روونكردووەتەوە، كە زۆربەی كاتەكان وڵاتانی لە نموونەی ئێران لە ناوچەی خۆڵەمێشیدا كار دەكەن، كە خۆی لە نێوان ئاشتی و جەنگدا دەبینێتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئامانجەكانی ئەم پرۆسانە نادیارەو چالاكی نهێنییەو دەكرێت خۆی لێبدزرێتەوە، ئەمەش وا دەكات جۆرێك لە نا دڵنیایی دروست بكات دەربارەی وەڵامدانەوەی.
نووسەر روونیكردووەتەوە، پشتبەستنی واشنتۆن بە ستراتیژییەتی ناوچەی خۆڵەمێشی تایبەت بەخۆی باشترین هەلە بۆ خۆلادان لە هەر هەڵكشانێكی دیار و لەهەمان كاتیشدا قۆستنەوەی كاتە.
پاشان دێتە سەر پرسیاری ئایا ناوچەی ستراتیژی ناوچەی خۆڵەمێشی ئەمریكی چۆن دەبێت؟ ژمارەیەك رەگەزی گرنگ دیاری دەكات، كە بۆ وەڵامدانەوەی ئیستفزازییەكانی ئێران لە ناوچەكە، بەبێ ئەوەی هێڵە سورەكانی تاران ببەزێنێت، ئەمەش بۆ خۆلادان لە وەڵامی بەهێزتری ئێران.
جێبەجێكردنی وەڵامدانەوەی تۆڵە، بەڵام بەشەڕ نا لە پێناو ئەوەی تاران تێچووی زۆر خەرج بكات، شرۆڤەكارە پێیوایە دەكرێت دامەزراوەكانی نەوتی ئێران بكرێتە ئامانج، به دیاریكراویش لە دوورگەی خەرەج و دەڵێت: پیشەسازی نەوتی ئێران دەكرێت رووبەرووی تێكدان و هێرشی ئەلیكترۆنی و لێدانی ورد بكرێتەوە ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو چەند سەد هەزار بەرمیلە نەوتەی كە رۆژانە هەناردەی دەكات. ئەم هەناردانە نزیكەی 90%ی بە دوورگەی خەرەجدا تێدەپەڕێ. بەڵام سوتاندن و دروست كردنی پشێوی لە نێو دامەزراوە پەترۆكیمیاویەكاندا لە كاتی دۆخی ئاسایشدا ناسراو نیە.
خۆلادان لە هەڵكشان، پێویستە لەسەر واشنتۆن بە شێوەیەكی رێكوپێك وەڵامی كردارەكانی ئێران بداتەوە، لەگەڵ گرەنتی كردن و بە ئامانگرتنی شتە بە نرخەكان.
پێویستە لێكەوتەكانی وەڵامدانەوە بۆ تاران زۆر خراپتر بێت لەوەی ئەم دواییە تووشی بووە.
خۆلادان بۆ گۆشەگێركردنی تاران لە گۆشەیەكدا، بۆ ئەوەی چالاكی زۆر ئەنجامنەدات بۆ نانەوەی پشێویو ئاژاوەی زیاتر.
پشت بەستنی واشنتۆن بە شێوازی نوێ لەنموونەی جەنگی ئەلیكترۆنی و بەكارهێنانی چەكی سیبریانی هێرشبەر و فرۆكەی بێ فرۆكەوان، سەرەرای ئەوەی پێویستە چوارچێوەی پرۆسە جوگرافییەكان فراوانتر بكرێت.
كاركردنی ئەمریكا لە ئیسرائیل و سعودیە بۆ ئەوەی لە ئاراستەی زۆرەوە فشار بخەنە سەر تاران.
لە كۆتاییدا هۆشداری ئەوەی داوە، ئەگەر ئەمریكا نەتوانێ پشت بەم ستراتیژە ببەستێ، تاران چاوقایم تر دەبێت لەسەرجەم بەرەكان، و پرسیاریش دەربارەی توانای واشنتۆن دروست دەبێت لە رووبەرووبونەوەی لایەنە چالاكەكانی تری وەك روسیا و چین لە ساڵانی ئایندەدا.
سەرچاوە: ناس نیوز
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
