دیمبلی لەكلاسیكۆ بێبەش دەبێت

وەرزش

07/10/2019‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەیاری كلاسیكۆی نێوان یانە كەتەلۆنییەكەو یانەی ریاڵ مەدرید بێبەش دەبێت

عوسمان دیمبلی لەیاری یانەی بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە كارتی سووری وەرگرت، ئەوەش بەهۆی نواندنی رەفتاری ناشرین.

بەپێی رۆژنامەی ماركا، عوسمان دیمبلی دوو یاری رادەگرێت، ئەویش یارییەكانی بەرشەلۆنەیە بەرانبەر ئیبارو ریاڵ مەدرید لەدوو هەفتەی داهاتووی خولی ئیسپانی.

یاری بەرشەلۆنەو ئیشبیلییە شەوی رابردوو بەرێوەچوو، كە یارییەكە بەچوار گۆڵی بێ‌ بەرانبەر لەسودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتایی هات.

هـ ـ ح

بەپەلە