ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات ئارامى ناوچەکە تێکنەدات

کوردستان

09/10/2019‌ 1061 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سکرتێرى گشتى پەیمانى ناتۆ داواى لە تورکیا کرد هێرشەکانى بوەستێنێت و ئارامى ناوچەکە نەشێوێنێت.

لەبەیاننامەیەکدا سکرتێرى گشتى ناتۆ رایگەیاند، کردەوە سەربازییەکانى تورکیا ئارامى ناوچەکە تێکدەدات و پێویستە ئەو هێرشانە رابگرێت.

ئاماژەى بەوەشکردوە، تورکیا پێی راگەیاندوە کە هێرشەکانیان بۆ سەر باکورى سوریا سنور دار دەبن.

س.هـ