شەرڤانان داوا لەئەمریكا دەكەن فشار لەتوركیا بكات

کوردستان

19/10/2019‌ 1085 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شەرڤانانی سوپای سوریای دیموكرات (قەسەد) داوایان لەئەمریكا كرد، فشار لەتوركیا بكەن بۆ ئەوەی پابەندبێت بەرێككەوتنی ئاشتی لەناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان.

شەرڤانان لەبەیاننامەیەكدا رایانگەیاندووە، ئەوان پابەندن بە رێككەوتنی ئاگربەست، بۆیە دەبێت توركیاش پابەندی ئەو رێككەوتنە بێت.

هەروەها رایگەیاندووە، كە توركیا تائێستا بەردەوامە لەهێرشكردن، لەكاتێ:دا بانگەشەی ئەوە دەكات پابەند  رێككەوتنەكەیە.

دوو رۆژ پێش ئێستا بەسەرپەرشتی ئەمریكا دوای ئەوەی ئەمریكا دەستوەردانی كرد، ئاگربەست راگەیەنرا، دوای ئەوەی ماوەی هەفتەیەك توركیا دەستی بەهێرش بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كرد.

هـ ـ ح