رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەسەر دابەشكردنی سوریایە

جیهان

23/10/2019‌ 3287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناونیشانی راپۆرتێكە لە گۆڤاری (فزغلیاد) بڵاوكراوەتەوە، دەربارەی رەنگدانەوەی رێككەوتنی ئەمریكا و توركیا لەسەر دۆخی سوریاو هەماهەنگی لەگەڵ هەڵوێستی مۆسكۆ و بەرژەوەندی ئایندەی سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، لێدوانی راوێژكاری ئەردۆغان بەوەی ئەمریكییەكان زەوییەكانی رۆژهەڵاتی فورات رادەستی توركەكان دەكەن، پرسیاری زۆری هێناوەتە ئاراوە، بەڵام ئەمە لە چوارچێوەی رێككەوتنی ئەردۆغان و جێگری سەرۆكی ئەمریكادا بووە، ئەمەش بە گوێرەی بۆچوونی شارەزای ئەنجوومەنی روسی بۆ كاروباری دەرەوە (ئەنتوان مارداسۆف) لە كۆمێنێكیدا سەبارەت بەلێدوانەكانی ئەنقەرە بەوەی ئەمریكا چرای سەوزی بۆ توركیا هەڵكردووە تا ناوچەیەكی دابڕێنراو لە هەروو پارێزگای دیر الزور و رەقەی سوریا دروست بكات.

مارداسوف وای دەبینێت ئەمریكییەكان یان دەمێننەوە یاخود هەوڵ دەدەن بەسەر دۆخەكەدا زاڵ بن بەهاوكاری بنكەكانیان لەعێراق لەنزیك سنوری سوریا، بەگوێرەی قسەی ئەو، ئەمریكییەكان دەتوانن لە ئوردنەوە بەسەر كێشەكانی سوریادا زاڵ بن.

ئەو لەو بارەوە دەڵێت: لە رووی پراكتیكیەوە هەماهەنگە لەگەڵ روسیا، لەلایەكی ترەوە هەمان شێوەیە لەگەڵ ئەمریكا، ئەمە روونی دەكاتەوە تەنیا لە میانی رێكەوتنەكانی ئەردۆغان و پینسەوە نییە، بەڵكو لە میانی پرۆسەی كشانەوەی هێزە سەربازیەكانەوەیە، بە دیاریكراوی لەكوێوە رۆشتن و چییان لە پاش خۆیان بەجێهێشت.

بەگەڕانەوە بۆ خودی پرۆسەكەی توركیا، ناوبراو وای نابینێت هێزەكانی بەشار ئەسەد توانای راوەستاندنی توركەكانیان هەبێت، باسی لەوەش كردووە، لە جوڵەكانی هەردوو لایاندا ئەنقەرەو دیمەشق دەیانەوێت دەسەڵاتیان بەسەر شوێنی فراواندا هەبێت، بۆ نموونە، تا ئێستا دەربارەی مەنبەج ناكۆكیان هەیە، بەڵام پێشبینی ناكرێت پێكدادانی توند بێتە كایەوە، هەروەك ئاشكرایە ئەو جۆرە هەڵكشانانە هاوسەنگی هێز تێكدەدات و لەبەرژەوەندی روسیادا نییە. 

باسی لەوەش كردووە، كە بە پێچەوانەی ئەمەوە، پرۆسەكەی توركیا لە رووی بنەماوە سود بەخشە بۆ مۆسكۆ، چونكە پرۆسەكە لەگەڵ گەڕانەوەی پەنابەرەكان و دووبارە بنیادنانەوەی ژێرخاندا دەگونجێت و گرەو لەسەر دووبارە پێكەوەبەستنی ئەم شوێنانەیە لەگەڵ ناوچەكانی ژێر دەستی دیمەشق.

تێبینی زۆر لەم بارەیەوە هەیە، بەڵام پێشخان زۆرن بۆ كارلێكردن، بۆ نموونە، لە باكووری حەلەب، هیڵێك هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەڵكشانەكان، كە لە ساڵی 2018 ەوە بە مەرجدار كردن دیاریكراوە، ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی موعارەزەدان لەگەڵ ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی لایەنگرەكانی توركیان نەك كارلێكردن لەنێوانیان هەیە، بەڵكو ئالوگۆڕی بازرگانیش دەكەن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا