ئەمریكا بۆ هیچ كەسێك دەستبەرداری نەوتی سوریا نابێت

جیهان

31/10/2019‌ 2118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی مانەوەی هێزێكی واشنتۆن بۆ بردنی نەوتی سوریا.

بەپێی راپۆرتەكە، پەنتاگۆن دووپاتیكردووەتەوە سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت هێزێكی سنووردار لە رۆژهەڵاتی سوریا بهێلێتەوە بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە 26ی ئۆكتۆبەردا، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، نەوتی بەرهەم هێنراو لەو ناوچانە لە ژێر چاودێری هێزەكانی ئەمریكا و كۆمپانیا سەربازییە رۆژئاواییەكان دەفرۆشرێت.

ئەوەی جێگای پرسیارە، شەرعییەتی مانەوەی دامودەزگا نەوتییەكانە لە ژێر دەستی ئەمریكا، ئەویش بە قۆستنەوەی تەفسیر كردنێكی فراوانە بۆ بڕیاری 2001 دەربارەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی.

بەم شێوەیە، لە قسەكرنیدا لەگەڵ ئەخیۆس، نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی دژە تیرۆر برێت مەكگۆرگ دانی بەوەدا ناوە، ترامپ چەندین جار دوپاتیكردووەتەوە لەكاركردنیدا گرنكی زۆر بە نەوتی سوریا دەدات. 

بەگوێرەی قسەی ناوبراو بابەتەكەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی پێشوو (ریكس تیلرسۆن)، كە ماوەیەك بەرێوەبەری كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بووەو ئەزموونی تاوتوێكردووە و ئاماژەی بەوە كردووە رێسایەكی یاسایی نییە رێگە بەوە بدات ئەمریكییەكان نەوتی سوریا بەكاربهێنن.

بەڵام هۆكاری پێویستن بوون بەرووبەرووبونەوەی داعش جێگای رەخنەی تێدا نابێتەوە، لەم بارەیەوە بەرپرسێكی پەنتاگۆن لە قسەكردنیدا بۆ مۆنیتۆر وتی: هیواخوازین كارێك بكەین بۆ ئەوەی رێگا لە روسیاو سوریا بگرین تا نەیەنە ئەو ناوچەیە.

بۆیە بڕیاری ئەمریكا بە دەستگرتن بەسەر نەوتی سوریا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەپەلە بوو، دوای رەخنەیەكی زۆر لەلایەن گۆنگرێسەوە، ئەمەش دەری دەخات هەوڵێك بێت وەك ئامرازێكی كاریگەر لە رووداوەكانی سوریا بۆ دووبارە بەكاربهێنرێتەوە لەو ململانێیەی بەرژەوەندی ژمارەیەكی زۆر یاریچی هەرێمی و نێودەولەتی تێدایە. لە دۆخی سوریادا، ترامپ رێگەی سەرۆكەكانی پێش خۆی جێبەجێدەكات، ئەویش بریتییە لە پراگماتیكی سیاسی.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا