پزیشكێك بە دەرهێنانی درێژترین خرێ ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

تەندروستی

06/11/2019‌ 395 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكێكی ددانی ئەڵمانی ناوی چووە ناو كتێبی گینسەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئەوەی توانی درێژترین ددان لەمێژوودا لە دەمی نەخۆشێك بكێشێت، كە بەدەست ئازارێكی زۆرەوە دەیناڵاند و درێژییەكەی ٣،٧٢ سانتیمەتر بوو.

پزیشكەكە، كە ناوی ماكس لۆكاسە بەهۆی ئەو كارە سەرسووڕهێنەرەكی كردوویەتی بڕوانامەی گینسی پێدراوە، بەشێوەیەك ئەو ددانەی ئەو كێشاویەتی ژمارەی پێوانەیی پێشووتری تێپەڕاندووە، كە ٣،٦٧ سانتیمەتر بووە .

نەخۆشەكە، كە ناوی فۆدۆبیخایە لە مانگی سێپتەمبەری رابردوودا لەلایەن لۆكاسەوە چارەسەركراوە دوای ئەوەی لەڕێگای تیشكی سینییەوە دەركەتووە، كە ئەو كەسە كرواتییە ددانەكەی ئەوەندە درێژەی جێگای بڕواپیكردن نییە، بەوەش بووەتە هۆی ئەستووربوونی شەویلاگەی سەرەوەی و پزیشكەكەش بە رۆژنامەی  Frankfurter Neue Zeitung ی ی ئەڵمانی گوتووە  ئەو ئەستووربوونە لەڕێگای دەرمان پێدانەوە چارەسەر نابێت و دەبێت بكێشرێت .

رۆژنامە ئەڵمانییەكە باسی لەوەش كردووە، كە فۆدۆبیخا تەمەن و پیشەكەی ئاشكرا نەكردووە دوای كێشانی ددانەكەی هەستی بە ئاسوودەیی كردووە، هەروەك وتوویەتی: قبووڵكردنی لۆكاس لەلایەن ئەنسكلۆپیدیای گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان ساڵێكی تەواوی پێویستە .


بەپەلە