شارپرێس:
شارەزایانی كۆمپانیای Upstream ئاگاداری بەكارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید دەكەنەوە ئەپڵیكەیشنی كیبۆردی Ai.type ، كە ئێستا بووە بە Ai.type Ltd بەخێرایی لە مۆبایلەكانیان بسڕنەوە، چونكە ئەم بەرنامەیە دەچێتە سیستەمی مۆبایلەكەوە و داوای كڕینی چەند خزمەتگوزارییەك دەكات بەبێ ئەوەی خاوەنی مۆبایلەكە ئاگاداربێت.
شارەزایان دەشڵێن، ئەم ئەپڵیكەیشنە چەدەها ڕێكلامی نەبینراو دەهێنێتە سەر مۆبایلەكەت و دەچێتە ناو زانیارییەكانی خاوەن مۆبایلەكە و بە مەبەستی كڕین و فرۆشتن بەكاریان دەهێنێت
لەو بارەوە كۆمپانیای گۆگڵ ڕایانگەیاندووە، ئێمە لە مانگی ڕابردووەوە ئەم بەرنامەیەمان لەگۆگڵ پلەی سڕیوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان چل ملیۆن كەس ئەم ئەپڵیكەیشنەی داگرتووە و تا ئێستا كاری پێدەكەن.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ