دەركەوتنی كیانو ریڤس و ئەلیكساندرا گراند بەدڵخۆشی

هەمەڕەنگ

07/11/2019‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەزەردەخەنەیەك لەسەر لێوەكانیان ودەستیان لەناودەستی یەكتردا، ئەكتەران كیانو ریڤس و ئەلیكساندرا گراند شەوی دووشەمە لەلۆس ئەنجلۆس دەركەوتن و ئەمەش بە یەكەم دەركەونتیان دادەنرێت بەیەكەوە. 

ئەستێرەی بەناوبانگی فیلمی ماترێكس چەندین دەیە پەیوەندی سۆزداری لەژیانی خۆی دوورخستبووەوە، بەهۆی ئەو بارودۆخە ناخۆشەی، كە تێیدابوو.

ئەم دوو كەپڵە سەرەتا ساڵی ٢٠٠٩ یەكتریان ناسی ٨ ساڵ دوای ئەوەی هاوڵەكەی كیانو جێنیفەر سایام بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەستدا.

لەكاتێكدا ئەكتەر كیانو لەو ماوەیەدا ناوبانگیكی زۆری پەیدا نەكردبوو بەهۆی فیلمی ماتریكسەوە، بەڵام ژیانی تایبەتی خۆی زۆر كاری تێكردو بەهۆیەوە دەیناڵاند.

باوكی كیانو بەهۆی تاوانی تلیاك خواردنەوە كرایە بەندیخانەوەو لەدرێژەی ژیانیشیدا چەندین باشترین هاورێكانی بەهۆی بارودۆخی جیاجیاوە گیانیان لەدەست داوە.

كیانو یەكێك لە باشترین و نەرمونیانترین ئەستێرەكان دەدانرێت، كە هۆلیوودە، لەئیستادا ئەسێرەكە بە جۆن ویك ناسراوە تەمەنی ٥٥ ساڵە  دەردەكەێت لە كۆتایدا خۆشبەختی دۆزییەوە لەگەڵ هونەرمەندی گرافیكی ئەلكساندرای ٤٦ ساڵدا.

لە چاوپێكەنوتنێكدا لەگەڵیان پەیامنێرەكە وتی: كاتێك پرسیارم لێدەكردن زۆر دڵ خۆشبوون‌و بەردەوام زەردەخەنەیان دەكرد، ئەمەش دەمێك بوو زەردەخەنەمان لە دەمووچاوی كیانودا نەدەبینی، ئەوە ئەو دڵخۆشییەیە، كە كیانو بۆماوەی ٢٠ ساڵە بەدوایدا وێڵ بوو.

لە ساڵی ٩١٩٩ دا ئێوارەی سەری ساڵ كچەكەی كیانو ئاڤا ئارچەر لەدایك بوو، بەڵام دوای منداڵەكەیان لەدەست دا و دوای ئەوە پەیوەندی كیانو خێزانەكەی تێكچوو پاشان دووساڵ دوای ئەوە خێزانەكەشی بەهۆی ڕووداوی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەست دا.

كیانو دوای ئەم ڕووداوانی ژیانی هەمیشە ئاماژەی بەوە دەدا، كە خەم و خەفەرت هەرگیز بەرۆكی بەرنادەن و وازی لێناهێنن.

كیانو بەهۆی شێرپەنجەی خوشكەكەیەوە دەیناڵاند و زۆر هاوكاری دەكرد، خۆشبەختانە خوشكەكەی توانی بەسەرنەخۆشییەكەیدا سەربكەوێت.

یەكێكی دیكە تراژیدییەكانی دیكەش مردنی باشترین هاورێی بوو ئەكترەر ڕیڤەر فۆینیكس كە لەتەمەنی ٢٣ دا گیانی لەدەست دا ساڵی ١٩٩٣.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل


بەپەلە