دوای گریبەستێكی ملیاران دۆلاری گوگڵ پلانێكی گەورەی خۆی ئاشكرادەكات

هەمەڕەنگ

07/11/2019‌ 271 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، كە كۆمپانیای "گوگڵ" دوای گرێدانی گرێبەستێكی ملیاران دۆلاری نیازی جێبەجێكردنی پلانێكی گەورەی هەیە.

رۆژنامەی "دەیلی ئێكسپرێس"ی بەریتانی لە راپۆرتێكدا باسی لە گرێبەستەكەی گوگڵ كردووە  بۆ دەستگرتن بەسەر كۆمپانیای FIT BIT ی درووستكەری كاتژمێری زیرەك، كە بەهاكەی دەگاتە ٢،١ ملیار دۆلاری ئەمەریكی .

بەقسەی ئەو سەرچاوانە گوگڵ بەرنامەی هەیە كاتژمێرێكی زیرەكی نوێ دەربكات بەناوی "پێكسڵ وۆچ٤ " .

كاتژمێرە نوێكانی "پێكسڵ وۆچ ٤ " پشتیوانی لە بەرهەمە نوێكانی گوگڵ دەكەن وەك "پێكسڵ٤ " و " گوگڵ هۆم" و "پێكسڵ بووك" ، بەتایبەت ئێستا ئەو دەستی بەسەر كاتژمێرەكانی "فیت بیت"دا گرتووە وەك "فیت بیت ڤێرسا٢" و فیت بیت ڤێرسا لایت ".


پێشبینی دەكرێت كاتژمێرەكانی "پێكسڵ وۆچ"ی نوێبە سیستەمی كارپیكەری نوێكراوەی تێكەڵكراو لەنێوان "ئەندرۆید " و "وێر"، كە لە "فیت بیت"دا بەكاردێن كار بكات، ئەویش لەپێناو ئەوەی بەشیوەیەكی ناوازە چاودێری چالاكی جەستەیی و جوڵەی تەندرووستی و جەستەیی بەكارهێنەرەكەی بكات .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی