نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نزمبوونەوە تۆماردەكات

ئابوری

07/11/2019‌ 977 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 122 هەزار دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 122 هەزار دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی نزمبوونەوەی تۆماركردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 133 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 153 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 10 هەزارو 750 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 21 هەزارو 250 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح