هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچە دەست پێدەکاتەوە

ئابوری

07/11/2019‌ 761 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەفتەى داهاتوو دابەشکردنى موچەى وەزارەتەکان دەست پێدەکاتەوەو یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس، رۆژى یەک شەممەى داهاتوو موچەى وەزارەتى پێشمەرگەو هەردوو یەکەى حەفتاو هەشتا دابەش دەکرێت.

رۆژى دوو شەممە موچەى وەزارەتى پەروەردە دابەش دەکرێت و رۆژانى داهاتووتریش موچەى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێت.

حکومەتى هەرێم بۆ دابەشکردنى موچە پشت بەو پارەیە دەبەستێت کە لەبەغداوە دێت  لەگەڵ بەشێک لە داهاتى نەوت و داهاتەکانى ناوخۆ.
س.هـ