عادل عەبدولمەهدى: رۆژ دواى رۆژ قەرزەکانى سەر عێراق زیاد دەبن

عیراق

07/11/2019‌ 502 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، دەبێت کێشەکانى هەرێم و بەغدا بە دروستى چارەسەر بکرێن و ئاشکراشى دەکات رۆژ بەرۆژ قەرزەکانى عێراق زیاتر دەبن.


عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق لەکۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا رایگەیاند، کار لەسەر بودجەیەک دەکەین تا تەنیا پشت بە نەوت نەبەستێت کە ئێستا لە ٩٠%ى سەرچاوەى داهاتى عێراق نەوتە. 


ئاماژەى بەوەشکرد، دەبێت بە سیستەمى باجدا بخشێنرێتەوە و سەرچاوەى داهاتەکانیش زیاتر بکرێت بەبێ ئەوەى قورسایی خەرجى بکەوێتە سەر حکومەت.


سەرۆک وەزیران وتیشى"هەر گرفتێک لە بودجە پێشکەوتنى ئابورى پەک دەخات کە ئێستا دەردەکەوێت زۆربەى پڕۆژەکان وەستان و جوڵەى ئابورى لە ماوەى ئەو چەند ساڵى رابردوو پێشکەوتنی بەخۆیەوە نەبینێت.


عادل عەبدولمەهدى باسى لەوەشکرد، پڕۆژە وەستاوەکان بێکارى زۆرى دروست کردوە کە دەبوو ٩٠ هەزار هەلى کار رابگەیەنرایە، بەڵام هیچى نەکراوە.


لەبارەى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداشەوە سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەى خستەڕوو، پرسى نەوت لەنێوان بەغداو هەرێم زۆر ئاڵۆزەو پێویستى بە مامەڵەیەکى ژیرانە هەیەو دەبێت بەدروستى چارەسەر بکەین.
س.هـ