مۆبایلە نوێیەكەی نۆكیا ركابەری بەرهەمەكانی سامسۆنگ دەكات

جیهان

08/11/2019‌ 1018 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نۆكیا بە مۆبایلێكی ناوازە و نرخێكی گونجاوەوە ڕكابەری لەگەڵ كۆمپانیای سامسۆنگ دەكات.

مۆبایلە نوێیەكەی نۆكیا بە ناوی Nokia 5.2 بەم نزیكانە دەچێتە بازاڕەكانی جیهانەوە، مۆبایلەكە دوو شوێنی سیمكارتی هەیە، شوێنی یەكەمیان جێگای سیمكارتێكە و شوێنی دووەمیان جێگای سیمكارتێك و بیرگەی دەرەكییە.

ڕونمای مۆبایلەكە 6.4 ئینجە، خاوەنی سێ كامێرایە بەوردیی 8 و 16 و 25 مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 16 مێگاپێكسڵە. 

 ڕامی مۆبایلەكە دوو جۆرە، جۆرێكیان سێ گێگایە لەگەڵ بیرگەی 64 گێگابایت، جۆرێكی تریان ڕامی 4 گێگایە لەگەڵ بیرگەی 128 گێگابایت، پاتری مۆبایلەكەش 3920 میلی ئەمپێرە لە كاتژمێرێكدا ئەمەیش وا دەكات بۆ ماوەیەكی زۆر بەرگە بگرێت.

بەپێی پێشبینییەكان ئەم مۆبایلە لە كۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی نوێ بەنرخی 200 بۆ 240 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا دەفرۆشرێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ