ئەو چارەسەرەی بۆ نەخۆشی شەكرە بەكاردێت دەبێتە هۆی وازهێنان لە جگەرە

تەندروستی

08/11/2019‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستووە دەرمانی جۆری دووەمی شەكرە یارمەتی وازهێنان لە جگەرە دەدات.

توێژەرە ئیتاڵییەكان لەتوێژینەوەیەكدا بۆیان دەركەوتووە دەرمانی بیۆگلیتازۆن، كە كۆمپانیای ئەكتۆس لە دژی نەخۆشی شەكرە بەرهەمی دەهێنێـت دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی ڕێژەی نیكۆتین لە جەستەدا و یارمەتی وازهێنان لە جگەرە دەدات.

وا دەردەكەوێت سەرەتای وازهێنان لە جگەرەكێشان قورس بێت، كە دەبێتـە هۆی دڵەڕاوكێ و بیركردنەوە، ئەو كەسانەی زۆر جگەرە دەكێشن ئاسان نییە بتوانن واز لە كێشانی بهێنن، ئەگەر خۆشیان بڕیاری بەهێز لەو بارەیەوە بدەن هێشتا دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و كەم خەویی.

بەڵام لە توێژینەوەیەكی زانكۆی كامیرینۆی ئیتاڵی دەركەوتووە دەرمانی بیۆگلیتازۆن یارمەتیدەرە بۆ وازهێنان لەكێشانی جگەرە بە بێ بوونی هیچ كاریگەرییەكی خراپ لەسەر كەسەكە و دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی دڵەڕاوكێ و كەم خەوی.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ